کۆمپانیای گووگل ڕایگەیاند هەر کەسێک ئامێرێکی مۆبایلی Pixel 2 لە کۆگای گووگڵ بکڕێت 50 بۆ 75 دۆلار داشکاندنی بۆ دەکرێت.

ئەگەر نیازی کڕینی ئامێرەکانی مۆبایلی Google Pixel 2 هەیە ئەوە ئێستا شانسێکی باشت بۆ هاتۆتە پێش بۆ ئەوەی 50 بۆ 75 دۆلار داشکاندن و هەرزانتر لە نرخی بازار بکڕیت لە کۆگای فەرمی گووگڵ.

پێشبینی دەکرێت ئەو داشکاندنەی کۆمپانیای گووگڵ تا کۆتایی ئەم مانگە بێت، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایان کۆمپانیای گووگڵ نەدراوە لەسەر وادەی کۆتایی هاتنی ئەو داشکاندنە.

نرخەکانی مۆبایلی گووگڵ پیکسڵ 2 بەم جۆرەی خوارەوەن.

• مۆبایلی گووگڵ بیکسڵ 2 بە قەبارەی 64 گێگابایت نرخەکەی 599 دۆلارە.

• مۆبایلی گووگڵ پیکسڵ 2 بە قەبارەی 128 گێگابایت نرخەکەی 699 دۆلارە.

• مۆبایلی گووگڵ پیکسڵ 2 ئێکس بە قەبارەی 64 گێگابایت 774 دۆلارە.

• مۆبایلی گووگڵ پیکسڵ 2 ئێکس بە قەبارەی 128 گێگابایت نرخەکەی 874 دۆلار.

کلیکی لێرە بۆ چوونە ناو کۆگای گووگڵ بۆ کڕینی ئامێری مۆبایلی Pixel 2 و Pixel 2 X

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.