لەم بابەتەدا باس لە بابەتێك دەكەین بۆ ئەو كەسانەی كە ئینتەرنێتی وایەر لێسی خۆرای بە كاردێنن.

ئەتەویت تو ئەم زانیاریانە بزانیت جەند كەسێكی وەكوو من و تۆش دەیانەوێت ئاگاداری ئەم بابەتەبن.

بەكارهێنانی ئینتەرنێـت سەبر سەبر رووی لە زیاد بووندایە، و هێڵەكانیش بەرەو زیاد بوون دەجن.! خوا نەیان برێت و سورعەتیان زیادبكات.
زۆر لە ئێمە كاتی سەردانی شوێنێك دەكەین یان هەرلە نزیك دەوامەكەمان یان مالەوەمان دەبینین خەتێكی ئینتەرنێتی وایەرلێس هەیە پاسەوێردی لەسەرنیە و هیج كێشەیكی نیە بە بێ داخیل كردنی پاسەوێرد دەتوانین كۆنێكت بكەین و دەتوانین ئینترنێت ئیش پێبكەین.!

لەوانەیە زۆر پێدڵ خۆشبیت و ماوەیكی زۆركاری پێبكەیت بەبێ ئەوەی بیرلە شتێك بكیتەوە ئەویش ئەوەیە كە مەترسیەكی زۆری هەیە بۆتۆ…!

بۆجی و لەبەرجی؟

جونکە هاکک دەکرێیت

هاورێگیان با تۆزێك كاتتان بگرم ببورن

ئیستا جاری جاران نەماوە بلێین دەی كەس نازانێت فلان ئیش بکات یان شتی وانیە بەلاكو نەخێر دەبی جاوەروانی هەموو ئەوشتانە بكەین كە نەكراون، كاتی ئیمە كۆمپویتەرەكانمان پێدەكەین دەرۆین بۆ بەشی وایەر لێس دەبینین خەتیكی ئینتەرنێتی وایەرلیس دیارە و نازانی هی كێیەو و كێ سەرپەرشتی دەكات و ناوەكەشی هەرناوێك بێت شەرت نیە جونكە ئەوانەی كە خەتی ئینتەرنێتی وایەرلێس بڵاو دەكەنەوە دەتوانن بە ئارە زووی خۆیان ناوێك بۆ وایەرلێسرەكانیان دابنێن، ئەوانەی كە كاریان بە پرۆگرامی Connectifyكردبێت دەزانیت كە جۆنە،

جا بۆنموونە تۆ وایەرلێسیكت دۆزیەوە ئەتەویت رەبتی بكەیت لەگەڵ كۆمپیوتەرەكەت كە دەبڵ كلیكت لەسەر وایەرلێسەكەكرد دەبینی كۆنێكت بوو و دەتوانی ئینتەرنێت ئیش پێبكەیت، جا دڵ خۆشدەبیت دەلێیت ئەرێ( والله ) كردمەوە جا خۆ پارە نادەم هەر ئیشی پێدەكەم و بەلاشاوەیەدەی بەڵام وانیە كەبیری لێدەكەیتەوە گیان هەر ئەو كاتی كە تۆ ئینتەرنێتەكەت كۆنێكت كرد لەلای ئەو كەسەی كە ئینتەرنێتەكەی بلاو كۆدۆتەوە دەلێت كەسێك ئیش بە خەتی ئینتەرنێتەكەت دەكات.

لای ئەو پرۆگرامێ: كراوەتەوە خۆ تۆماتیكی هەركاتی كەسێك كۆنیكت بوو نیشان دەدات كە فلان موبایل یان فلان كۆمپوتەر كۆنیكت بوو بە هێلی ئینتەرنیتەكەتەوە

لەهەمووی ناخۆشتر:
1-نیشان دەدات ئایپیەكەی فلان.
2- نیشان دەدات ناوی كۆمپویتەركەی فلانە.
3- نیشان دەدات كە جەند مەصاقێك دووریت.
بۆ هاک کردنی تۆ پیویستی بەم شتانەیە

ئەو لای خۆی جیهازێكی داناوە بە ناوی: TP-LINKئەو جیهازە تایبەتە بەبڵاو كرنەوەی ئینتەرنێت بە شیوازی وایەرلێس و نێت وۆرك، زۆر جیهاز هیە بۆ بڵاو كرنەوەی ئینتەرنێت ناوەكیانیان جیاوازن بەڵام ئەوەش یەكیكەلە نیمجە باشەكان ئەویان هەوە ئەم جیهازە كە بەناوی TP-LINKدە بەستێتەوە بە كۆمپیوتەركەیەوە، دواتر جەندە ها پرۆگرام هەن بۆ ئەویە كاری خۆی پێ ئەنجام بدات یەكێك لەبەناو بانگە كان كە پرۆگرامی Backtrackە كە زۆر لەوە بەهێزترە كە و توانای كاری زیاتری هەیە

هەروەك 3 ئەو خاڵانەی كە لەسەرەوە نووسیومە:
1-نیشان دەدات ئایپیەكەی فلان.
2- نیشان دەدات ناوی كۆمپویتەركەی فلانە.
3- نیشان دەدات كە جەند مەصاقێك دووریت.

جاكە تۆ كۆنێكت بوویت و ئیشت بە ئینتەرنێتەكەی كرد بەو جۆرە پرۆگرامانەی كە باسم كردن، ئایپی كۆمپیوتەرەكەت دە دۆزێتەوە دەتوانێت تەواوای كۆنترۆڵی كۆمپیوتەرەكەت بكات بزانێت تۆ جیەكەیتو جیناكەیت و فایلەكانت بۆخۆی ببات ( جا ج وینەیە ج موزیكە ج ڤیدیۆیە ) و دەتوانێت بە پێجەوانەوە فایلەكانی خۆی بهێنیتە ناو كۆمپویتەركەت.!

تێبینی:
لەوانەیە ئەوانەی كە ئینتەرنێت بڵاو دەكەنەوە ئەوە هەر نەزانن، ئەم كارە ئەنجام بدەن لەوانەشە كابرا زۆرەوەزیرەكتربێت كە باسی دەكەم و لەوانەشە كەستان تا ئیستا هەستتانبەوە نەكردبێت ئەوانەی كە ئینتەرنێتی بەلاش بە كاردێنن، و كەستان تووشی ئەم كێشەیە نەبن بۆیە ئاگادارم كردنەوە ئیستا رێگە جارە زۆربوە بۆ ئەنجام دانی ئەم كارانە بۆیە ئاگاداری خۆتانبن

هیوادارم سوودی هەبێت بۆ هەموو لایەك

 

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.