ئامێری خەزنكردنی زانیارییەكان (میمۆری) یەكێكە لەداهێنانە زۆر دانسقەكانی سەردەمی نوێی شارستانی تەكنەلۆژیا، قەبارەیەكی بچووك و جێگەیەكی زۆر بۆ داتاو كۆگاكردنی زانیارییەكان و ئاسان بۆ كاری گواستنەوە.

(میمۆری) زۆر كاری گەورەو سەختی لەكۆڵ مرۆڤ كردۆتەوە، ئێستا ئەركی تری پێدەكرێت و رادەپەڕێندرێت، جگە لەكۆگا كردنی زانیارییەكان بۆ یاری كردنیش بەكاردێت.

(میمۆری) لەلایەن داهێنەر (بان ودۆ مۆران) لەكۆمپانیای (ئێم سیستەم) لەمانگی نیسانی ساڵی (1999) ەوە داهێندراوە، هەر لەهەمان ساڵیش كەسێكی تر بەناوی (شیمۆن شیمۆلی) لەكۆمپانیای (ئای بی ئێم) توانی جۆرێكی تر لە (میمۆری) دروست بكات.

ئێستا شێوازو جۆرەكانی میمیۆری گۆڕانكاریان بەسەردا هاتووە، (میمۆری) جۆری گەورە هاتووە كە ناونراوی (هارد) ئەویش بەقەبارەی گەورە جێگەی خەزنكردنی زانیاری زۆری تێدا دەبێتەوە.

یەكێك لەخراپترین خاسییەتەكانی ئەو (میمۆر) یانە ئەوەیە كە ڤایرۆسەكان بەئاسانی دەگەنە زانیارییەكان و لەناویان دەبەن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە