لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكانی ماڵپەری تێك ئای بۆ بەرەو پێشبردنی بواری پڕۆگرامسازی لە كوردستان . لە زنجیرەیەك وانەی فێركاریدا، بابەتەكانی دروستكردنی ئەپڵیكەیشنی مۆبایل بە زمانی سی شارپ بلاو دەكاتەوە ..

  سەرەتا بەرنامەی Visual studio دەکەینەوە

1

کلیک دەکەین لە new project

ئەم پەنجەرە یە دەبیتەوە

2

وەک ئاماژە پیدراوە Visual C# دەست نیشان دەکەین پاشان windows Form application هەڵدەبژیرین وە ناویک بۆ ئەپلیکەیشەنەکمان دادەنین و شوینیکی بۆ دەست نیشان دەکەین بۆ

پاشەکەوت کردنی پڕۆژەکەمان ، ئەگەر شوینەکەش دەست نیشان نەکەین ئەوە خۆی لە بەشی دۆکومینتی کۆمپیوتەرەکە پاشەکەوت دەبیت وە دوای کلیک دەکەین لەسەر ok

 

ئەم پەنجەرەیەمان بۆ دەبیتەوە3

بەشی ژمارە ١ ئەو بەشەیە کە ئیمە کاری لەسەر دەکەین وە فرمانەکانی تیا جێ بەجی دەکەین کۆمەڵیک تایبەت مەندی هەیە کە دەتوانی ڕەنگ و جۆری چوارچیوەکە و زۆر شتی تر دەتوانی ئاڵو گۆڕی تیا بکەیت ، کاتیک کلیک دەکەین لە بەشی یەکەم ئەم بەشەی لای ڕاستی Visual studio چاڵاک دەبیت وەک لەم شیوەی خوارەوە ئاماژەی پیدراوە

4

لەم بەشە کۆمەڵیک تایبەت مەندی تیادایە کە گۆڕانکاریەکان لەسەر بەشی یەکەمی وینەی سەرەوە پیشان دەدات

بۆ نمونە ئەگەر بتەویت ئایکۆنی بەرنامەکەت بگۆڕیت وەک لەم شیوەی سەرەوە ئاماژەی پێدراوە کلیک بکە لەسە Icon دەکەین وە پیویستە پیشتر ئایکۆنیک ئامادە کردبیت لە ناو کۆمپیوتەرەکەت وە ئایکۆنەکە هەڵبژیریت وە کلیک بکەیت لەسەر ok ئایکۆنی بەرنامەکە دەگۆڕدریت.

 

بەشیکی تر هەیە کە زۆر گرنگە ئەویش بەشی سندوقی ئامرازەکان Tool box وەک لەم شیوەیەی خوارەوە بەدیار دەکەویت

5

ئەگەر ئەم بەشە چاڵاک نەبوو پیویستە بچیتە بەشی View لەویوە Tool box هەڵبژیرە ئەم بەشە چاڵاک دەبیت

لە بەشی Tool box کۆمەڵیک فرمانی زۆر گرنگ تیادایە کە هەر یەکەو تایبەتە کارێکی جیاواز لەم وانەیە تەنها باسی button دەکەم کە ئامرازی جێبەجی کردنە بۆ ئەم مەبەستە دەچینە بەشی Tool box لەویوە بەدوای ئەم ئامرازە دا دەگەڕین

6

بە دەبڵ کلیک لەسەر button لە بەشی Tool box دوگمەکە یاخود button لە فۆڕمەکە زیاد دەبیت ، دەتوانین بە ئارەزوی خۆمان دوگمەکە لە فۆڕمەکە بجوڵینین یان کلیک لەسەر button بکەین لە بەشی لای ڕاستی فۆڕمەکە تایبەت مەندیەکانی بگۆڕین بۆ نمونە بمانەویت ئەو نەسینە بگۆڕیت کە لەسەر button هەیە کلیک بکە لەسە لbutton پاشان بچۆ ئەم بەشەی خوارەوە

7

لە بەشی Text ناویک یان فرمانیک بە گویرەی ئەو کارەیە دەتەویت Button بۆت بکات بنوسە

پاشان بۆ ئەوەی فرمانیک بدەین بە Button دەبڵ کلیک بکە لەسەر Button ئەم پەنجەرەیە دەبیتەوە

8

لەم وینەیەی سەرەوە کۆمەڵیک بەشی جیاواز هەیە هەر بەشیک پیویستی بە وانەیەکی تەواو هەیە بۆ شیکردنەوە ئەوەی لەم وانەیەدا پیویستە بیزانین ئەم بەشەیە کە ئاماژەی پیدراوە ئەمە میسۆدی ئەو Button یە کە لە فۆڕمەکە هەیە بۆیە هەر فرمانیک بمەنەویت لە ڕیگەی ئەم Button ی ناو فۆڕمەکە ئەنجام بدەین دەبیت لەم بەشە بینوسین

نمونە ئەگەر بمانەویت لە ڕیگەی button مەسجی ئاگادارکردنەوەمان پیشان بدات پیویستە بنوسین

MessageBox.Show(“warning”, “name”);

پڕۆگرامەکە بەم شیوەیە دەنوسین 9

کە بەشی یەکەم ناوی ئاگاداریەکەیە وە بەشی دووەم نامەی ئاگاداریەکەیە

بۆ ئەوەی بەرنامەکە تاقی بکەینەوە بزانین کاری بەرنامەکەمان سەرکەوتو بوە کلیک دەکەین لەم سێ گۆشە سەوزەی خوارە

10

ئەم پەنجەرەیە دەبیتەوە کە فۆڕمەکەیە

11

بە کلیک کردن لەسەر ok ئەم ئاگاداریەمان پیشان دەدات

12

 

بۆ دابەزاندنی بەرنامەكە ، كلیك لیرە بكە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی چۆمان ، مامۆستا لە پەیمانگای ناحکومی چۆمان بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر

Comments are closed.