له ئێسته‌دا که ماوه‌یه‌کی هێنده زۆر نه‌ماوه که وه‌شانی کۆتایی جۆری Creators له‌سه‌ر ویندۆز ١٠ بڵاوبێته‌وه
توانایه‌کی نوێ له‌و وه‌شانه‌دا به‌رده‌ست ئه‌بێت ئه‌ویش له رێکخستنه‌کانی پرۆگرامه‌کانی ئینسایده‌ره (INSIDER)
مایکرۆسۆفت بڕیاری داوه له‌رێگای یه‌کێک له تایبه‌تمه‌تمه‌ندیه نوێیه‌که‌یانه‌وه پێش‌گرتن له دامه‌زراندن (ئینستۆڵ)كردنی پرۆگرامه‌کانی که به‌ده‌ر له ستۆری دایان ده‌گریت و ئه‌ته‌وێت ئینستۆلیان بکه‌یت بگرێت
به‌واتایه‌کی به چالاک کردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه له مینۆی رێکخستنه‌کانی ویندۆز ١٠ـدا به‌کارهێنه‌ر ته‌نها ئه‌توانێت ئه‌و پرۆگرامانه ئینستۆڵ بکه که له‌ناو ستۆری ویندۆز ١٠ـدا داونلۆدیان ئه‌کات ،
ئه‌م باسه‌ش سودێکی زۆری ده‌بێت تاوه‌کو به‌کارهێنه‌ر ته‌نها پرۆگرامه‌کانی که پاکن دابگرێت وه ئه‌و پرۆگرامانه‌ی که تۆرجان یاخود سێرڤه‌ر و ڤایرۆس و هاو جۆره‌کانیان تێدایه داخڵی کۆمپیوته‌ره‌که‌مان نه‌بێت وه به‌کارهێنه‌ر دڵنیابێته‌وه له پاکی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی که دایان ده‌گرێت و ئینستۆلیان ئه‌کات
تب: به‌کارهێنه‌ر به خواستی خۆیه‌تی بیه‌وێت به‌و تایبه‌تمه‌ندیه چالاک بکات یاخود نا !
ژێده‌ر : mspoweruser
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت