بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی تەکنەلۆژی ، دەرکەوتووە کە کۆمپانیای فەیسبووک لە ئێستادا سەرقاڵی کاردکردنە  لەسەر دروست کردنی بەرنامەیەکی تایبەت بە پەخشە ڤیدیۆیەکان، بەجۆرێک کە هەم دەبێتە ناوەندێکی هەڵگری ڤیدیۆ هەم پەخشە راستەوخۆییەکان و کەناڵەکانی راگەیاندن دەتوانن سوودی لێوەرگرن،
بەرنامەکە بەجۆرێکە کە ئامێری تایبەتی لەگەڵ دەبێت و دەتوانرێت لە رێگەی کەیبلی ئینتەنێتەوە و چاو لە کەناڵي جیهانیەکان بکەی.
ئەگەر بێت و پرۆژەکە بە سەرکوتووی جێبەجێ بکرێت ، ئەوا فەیسبووک دەبێتە کێبرکێکارێکی بەهێزی هەریەکە لە یوتوب و نێتفلێکس ئەپڵ تیڤی.
هەتا ئێستا و بەفەرمی ئەم پڕۆژەیە رانەگەیندراوە بەڵام وا بڕیارە لەم زوانە لە کۆنگرەیەکی تایبەتی کۆمپانیای فەیسبووک رێک بخرێت و کۆمەڵێک بەرهەمی نوێ رابگەیەنرێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.