له دووری ٥٠٠ میل له ئه‌مریكا له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان كۆمه‌ڵێك كچی ئه‌فغانی له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ بڕیاریان دا به درووستكردنی تیمێك بۆ به‌ژداری كردن له پێشبڕكێیێكی ڕۆبۆتیك له وڵاتی ئه‌مریكا به ناوی FIRST GLOBAL CHALLENGE.
ئه‌م پێشبڕكێیه به به‌ژداری ١٠٠ وڵاتی جیاواز به‌ڕێوه‌چوو كه تیمی كچه ئه‌فغانیه‌كان به ناوی the dream of a child بوو، دۆزینه‌وه و درووستكه‌ری تیمی كچانی ئه‌فغانیا Roya Mahboob بوو كه ڕایگه‌یاند له سه‌ره‌تادا توشی دژواری و ڕێگریێكی زۆر بووه‌وه به‌ڵام له كۆتاییه‌كه‌ی پلانه‌كه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاند.
تیمی كچانی ئه‌فغانستان به كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی جۆراو جۆر به‌ژداریان كرد كه له كۆتاییه‌كه‌یدا توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنن و مێدالیای یه‌كه‌م پێشبڕكێی ڕۆبۆتیك له ئه‌مریكا ببه‌نه‌وه.
شایه‌نی باسه ئیڤانكا تڕا‌مپ له هه‌ژماری تویته‌ری خۆی به فه‌رمی پیرۆزبایی له‌و تیمه كرد و هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه له واشنتۆن بیانبینێته‌وه و هه‌روه‌ها له پێشبڕكێیه‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی سه‌ردانی تیمه ئه‌فغانیه‌كه‌ی كرد.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت