تویتەر جێفری سیمینۆفی لە كۆمپانیای ئەپڵەوە وەك یاریدەدەری سەرۆك بۆ كاروباری جۆرێتی و گشتگیری هێنایە كۆمپانیاكە.

ماڵپەڕی كۆمەڵایەتی تویتەر جێفری سیمینۆفی لە كۆمپانیای ئەپڵەوە وەك یاریدەدەری سەرۆك بۆ كاروباری جۆرێتی و گشتگیری هێنایە كۆمپانیاكە.

سیمینۆف سەبارەت بە بابەتەكە لە ئەژماری خۆیەوە رایگەیاند: “لەبەر ئەوەی كە هاتوومەتە تویتەر و لە مانگی كانوونی دووەمی ٢٠١٦ەوە وەك یاریدەدەری سەرۆك بۆ كاروباری جۆرێتی و گشتگیری دەستبەكار دەبم، زۆر دڵخۆشم”.

سەرۆكی تویتەر تویتەر جاك دۆرسێ لای خۆیەوە بە دووبارە بڵاوكردنەوەی پەیامەكەی سیمینۆف، زانیارییەكەی پشتڕاست كردەوە.

سیمینۆف كە لەساڵی ٢٠١٣ەوە تا ئێستا هەمان پۆستی لە ئەپڵ هەبووە، پێشتریش وەك بەڕێوەبەری سەرچاوەكانی مرۆیی سێ ساڵ لە مۆرگان ستانلی كاری كردووە.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە