لە ئێستادا و بەردەوام کۆمپانیای فەیسبووک پەرە بە تایبەتمەندی بەرنامە و پڕۆژەکانی دەدات و تایبەتمەندی جیاوازیان بۆ زیاد دەکات.ئینستاگرامیش وەک یەکێک لە بەرهەمە دیارەکانی کۆمپانیای فەیسبووک بەردەوام گۆڕانکاری تیادا دەکرێت و نوێکاری بۆ دەکرێت.هەرچەندە بەشێک لە گۆڕانکاریەکان بیرۆکەی کۆمپانیاکە خۆیانە، بەڵام لەهەمان کاتدا بەشێک لە نوێکاریەکان بیرۆکەی ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر یاخود بەرنامەکانی ترە.
لە نوێترینی گۆڕانکاریەکان لە ئینستاگرام بریتیە لە پاشەکەوتکردنی بابەتەکان بۆ ئەوەی هەر کاتێک ویستت بە ئاسانی بیاندۆزیتەوە، ئەم بیرۆکەیە پێشتر لە سناپچاتدا هەبوو، لە ئێستادا هەمان بیرۆکە لەلایەن ئینستاگرامیش زیاد کرا.

یەکێکی تر لە  نوێکاریەکان بریتیە لە بێدەنگ کردنی پۆستی خەڵکانی تر.ئەم تایبەتمەندیە بریتیە لەوەی هەرکاتێک بتەوێت دەتوانی زۆر بە ئاسانی پۆستی هاورێیەکت بێ دەنگ بکەیت و هیچ یەکێک لە بڵاوکراوەکانی ئەم هاوڕێیەت نەبینی.

نوێکاریەکی تر،بریتیە لە هەڵبژاردنی رەنگی نووسین بۆ پۆستەکان، واتە لەمەودوا بە ئارەزووی خۆت دەتوانی رەنگێک هەڵبژێری بۆ نوسینەکانت، کە ئەمەش بیرۆکەی سناپچات بوو ،وە پێشتر لەلایەن ئەمەوە بەکارهاتووە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.