زۆر جار ئێمە بەرنامەیەکمان دەوێت بەڵام ئەو کاتەی دەمان هەوێت دای بگرین لەسەر هاندەکەمان دەبینین نوسراوە بەپارەیە لەم کاتەش دا حەز بە بەرنامەکە دەکەین بەڵام کارتێکی بانکیمان نیە یان بەهۆی قەیرانی دارایی کوردستان خۆتان ئەزانن زۆربەمان موفلیس بوینە بۆیە بەپێویستم زانی چوار بەرنامەتان بۆ پێشنیار بکەم کە ئەتوانن لەرێگای ئەو بەرنامانەوە بەرنامە بەپارەکان لەگۆگل پلای بە ئاسانی و بەبێ پارە دای بگرن ، وەک دەزانن پێشتریش لەچەند فێرکاری یەک دا ئەو جۆرە فێرکاریەم بۆ دانابوون بەڵام هەر ویستم ئاشنای ئەو بەرنامانەشتان بکەم چونکە ئەم جۆرە بەرنامانەش دڵنیام سودێکی زۆری دەبێت بۆتان .
بەرنامەیەکی زۆر باشە بۆ داگرتنی ئەو یاری و بەرنامانەی کە بەپارەن ئەتوانن لەرێگای ئەو بەرنامە لە گۆگل پلای بەرنامەکانی بەپارە بەخۆرایی دابگرن وابزانم ئەوە شتێکی باشە وایە ؟
ئەمەش وەک گۆگل پلای وایە رۆژانە سەرجەم بەرنامەکان نوێ دەکاتەوە ئەگەر نوێکاریان هەبێت لەوەش ئەتوانن بەرنامەکانی بەپارە بەخۆرایی دابگرن چۆنە بەدڵتانە ؟
ئەمەش بازارێکە بۆ گشت ئەو بەرنامانەی کە بەپارەن لێرە ئەتوانن بەخۆراییان دابگرن بۆ ناو مۆبایلەکانتان ئەم بازارەی بەرنامەکان لەهەمووی خۆشتر لای کۆمپانیای گۆگل پلای باوەر پێکراوە بۆ سیستەمی ئەندرۆید هیوادارم بۆ مۆبایلەکانتان دای بگرن .
ئەمەش وەک گۆگل پلای وایە بۆ داگرتنی بەرنامە بەڵام ئەوە لەجیاتی ئەوەی تۆ پارە بدەیت بۆ داگرتنی بەرنامەکان ئەو فرۆشگایەی بەرنامەکان خۆی پارەت پێ ئەدات بۆ ئەوەی ئەو بەرنامانە بکریت کە بە پارەن .
تێبینی : ئەمانە گشتیان باوەرپێکراون لە لایەن گۆگل پلای بەڵام هەرگیز لەم ماڵپەرە apkmania بەرنامە دامەگرن چونکە بەرنامەکانی زەرەرێکی زۆریان هەیە بۆ هاندەکەت .
ئامادەكردنی :ئەرسەلان نجم الدین
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت