كورتە ڤیدیۆ یاخود ڤاین ، كە ئێستا لە جیهاندا بۆتە شتێكی باو و كوردستانیش بێ بەش نەبووە لێی ، ڤاین بریتییە لە ڤیدۆیەكی كورت كە مەبەست لێی گەیاندنی رەخنەیە، یان لاسایی كردنەوە، یان راستەوخۆ گەیاندنی مەبەستە و ئەو كەسانەی كە ئەزمونیان لەدرەوەی وەڵات هەیە ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە دروست دەكەن بە مە بەستی پیشاندانی دیاردە ناشرینەكانی كۆمەڵگا دواكەوتوەكان بە بەراورد لە گەل دیاردە جوانەكانی كۆمەڵگا پێشكەوتوەكان ، زۆربەی جار بە شێوازێكی كۆمیدیە وە بەو هۆیەشەوە بینەرێكی باشیان بۆ خۆیان كۆكردوەتەوە، بەڵام ئەوەی جێی داخە ئەوەیه كە لە ناو كوردستان بەهۆی ئەوەی شتێكی تازەیە زۆرێك لەوانەی خەریكی ئەم كارەن زۆر جار رەخنەیان لێ دەگیرێ. و ناتوانن بەردەوام بن. لە بنەرەتتدا ئەو ڤیدیۆیانە چەند جۆرێكن و بەڵام ئەوەی ئێستا باوە زیاتر ڤاین و ڤلۆگ ە،شایەنی ئاماژەبۆكردنە تۆری كۆمەڵایەتی ئینستەگرام بۆتە شانۆی پیشاندانی ئەم ڤیدیۆیانە
سەرەتایی ئەم ڤیدیۆیانە دەگەرێتەوە دەگەرێتەوە بۆ ئەپڵیكەیشنی ڤاین كه ماوەكەی 6 چركەیە و ناتوانرێت بە باشی پەیامەكە بگەیەنرێت و بۆیە پاش ئەوەی تۆری كۆمەڵایەتی ئینستەگرام خزمەتگوزاری ڤیدیۆی 15 چركەیی فەراهەم كرد زیاتر بەرهەمەكان لێ بڵاو دەكرایەوە جگە لەمە لە ئەپڵیكەیشنی ڤایندا دەبوایە راستەوخۆ ڤیدیۆكەت بڵاو بكردایەتەوە بێ ئەوەی بتوانی دەستكاری بكەیت و بەڵام لە ئینستەگرام دەتوانی دەستكاری بكەیت و رێكی بخەیت پاشان بڵاوی بكەیتەوە .ئەپڵیكەیشنی ڤاین كە بۆ كورتە ڤیدیۆكان لە ساڵی 2012 لە لایەن سێ پرۆگرامەر بە ناوەكانی( دۆم هۆفمان و رەس یوسویۆڤ و كۆڵین كرۆڵ) دروستكرا .بەڵام تاوەكو ساڵی 2013 بڵاو نەكرایەوە و تا ئەو كاتەی لە لایەن كۆمپانیایی تویتەرەوە بە بری 30 ملیۆن دۆلار لەو سێ پرۆگرامەرە كردرا
– جۆرێكی تر لەو ڤیدیۆیانە (ڤلۆگە )كە كورتكراوەی ڤیدیۆ( بلۆگە) و ئەمەیان تا چەند خولەكێك دەخایەنێت و لە ساڵی 2000 ەوە ئەم جۆرە هەیە و زیاتر بۆ تۆری یوتوب بەرهەم هێنراوە و چونكە ئەم جۆرە ژێر نووسی لەگەڵ دایە و هەندێك جار وێنەیەكیش دەخرێتە ناو ڤیدیۆیەكە وە چەند جۆرێكی تریش لەو ڤیدیۆیانە هەن ،
“كاردۆ قادر “ناسراو بە (ئینیستە كاردۆ ) تەمەنی 20 ساڵە خەڵكی شاری سلێمانییە لە هۆلەندا ژیان بەسەردەبات یەكێكە لەو گەنجانەی بەردەوام خەریكی بەرهەم هێنانی ئەو كورتە ڤیدیۆیانەیە..
كاردۆ بەم شێوەیە باس لە بەرهەمەكانی دەكات ..
-لە ساڵی 2013 یەكەم ڤیدیۆم بڵاو كردەوە بە زمانی كوردی و ئینگلیزی بەڵام پێش ئەوەش لە ئەپڵیكەیشنی ڤاین و یوتوب چەند ڤیدیۆیەكم هەبوو
ئینستەكاردۆ ئەو ناوەت چۆن هەڵبژارد؟
– لەكاتی بڵاو كردنەوەی ڤیدیۆكانم لە ئینستەگرام ناوەكەم بەوشێوە لێ كرد كە ئینستە كورت كراوەی ئینستەگرامە و كاردۆش ناوی خۆم
ئامانجت چی بوو سەرەتا
– ئامانجم ئاسووده یی خەڵك بوو كه وایان لێ بكەم پێبكەنن و دڵخۆشبن
ئایا ئامانجكەت پێكاوە ؟
– توانیشم ئەوە بكەم و توانیومه پەرە بە كارەكەم بدەم و خۆشم ئێستا باشترم له ڕۆڵ بینین
چ شتێك ڕێگرت بوو سەرەتا ؟
– تەنیا ئەو كاتانەی تاقی كردنەوەم هەبوو نەم دەتوانی ڤیدیۆ درووست بكەم و ئەوەش بۆ من ناخۆش بوو
كێ پشتگیریت دەكات؟
– هەوادارەكانم، چونكە ئەوان منیان خۆشدەوێت وەك خۆم و منكش هەرگیز نەگۆڕاوم و وا ئەزانم ئەوە له هاوپیشەكانم جیام دەكاتەوە
( باكی كوردش ) ناوی خوازراوی گەنجێكی كەلارییە بەرهەمهێنی
ئەو كورتە فلمانە بووە و ئێستا وازی هێناوە،” باكی” باس لە وازهێنانی دەكات ..
هۆكاری وازهێنانت چی بوو؟
-ڕیگری لەو ڤیدۆیانە لەوەدایە كە شتێكی تازەیە لە نێو كوردا بۆیە ئاشكرایە كە قسەی نابەجێ بەو كەسانە دەوترێ كە ئەو ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بڵاودەكەنەوە و هۆكارێكی تریش ئەوەیە كاتێك ڤیدۆكە دروست دەكەین ناتوانن برۆین لە هەموو شوینێك بەرهەمی بهێنین !
ئامانجت چی بوو له دروستكردنی ڤیدیۆكانت؟
– مەبەست لە دروستكردنی پەیامێك بە خەڵك بگەیەنیت بە شیوەیەكی كۆمیدی چونكە ئەگەر دەرمانێك بدەیت بە منداڵێك یەكسەر نایخوات بەڵكو دەبێت بیكەیتە ناو هەڵقوێكەوە تاوەكو حەزی لی بكات و بیخوات كۆمیدیكەش ئەو هەڵقوەیە كە لەگەڵ پەیامەكەدا بۆ خەڵك بڵاو دەبێتەوە لە ڕێگەی ئەو كورتە ڤیدۆیانەوە
له كارەكانت ڕازی بووی؟
– بەڵی بە دڵنیایەوە چونكە من خەندەم ئەخستە لێوی خەڵك و ئەوە شتێكی خۆشە بۆ من كە دڵی كەسێك خۆش بكەم
پێت وایە ئەم كارەت شتێكی پێشكەش كۆمەڵگا كردبێت؟
– بەڵی چونكە وەكو پێشتر وتم كۆمدیا تاكە شتە تاوەكو پەیامی خۆی بە ئاسانی و بەباشی بگەیەنێت.
ئامادەكردنی: ئامێز عەبدولكەریم