ئێمە زۆرێك لە ئەپڵیكەیشن رۆژانە بەكاردەهێنین، بێ ئەوەی ئاگاری ئەوە بین كە زۆربەی زانیارەكانمان لەلایەن كۆمپانیاكانەوە خەزن دەكرێن و دەپارێزرێن و لە كاتی پێویست دەتواندرێت بگێردرێنەوە.
گێڕنەوەی مەسجەكەكانت لە (واتس ئەپ) دوای سڕینەوەیان كارێكی ئەستەم نییە، (Jonathan Zdziarski) كە شارەزایەكی ئەمنیە لەو بوارەدا رایگەیاند: كە ئەپڵیكەیشنی (واتس ئەپ) هەموو مەسجەكان لە مەلەفێكدا دەپارێزێت، ئەگەر بەكارهێنەرەكەرەش بیسرێتەوە مەسجەكان دەمێنێت.
ئەو شارەزاەیە ئاشكرای دەكات كە نوێترین فێرژنی (واتس ئەپ) هەموو مەسجەكان لە سجلێكدا دەپارێزێت، گەر بەكارهێنەر لەلای خۆی بیسڕێتەوە ئەوە ئەو مەسجانە لە ناو سجلەكە دەمێننەوە.
ئەو ئەپڵیكەیشنە زانیاری بەكارهێنەرەكانیش خەزن دەكات و دەتواندرێت ئەو زانیاریانە كۆپی بكرێت لەلایەن سیستەمێكی ترەوە لە كاتی پێویستدا، ئەوەش كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر پاراستنی نهێنی بەكارهێنەرەكان.
دواكاری گشتی لە بەڕازیل داوایان لەسەر (واتس ئەپ) تۆماركرد بە هۆی پێنەدانی مەسجی تاوانبارانەوە، حكومەتی بەڕازیل (11.7) ملیۆن دۆلاری لە كۆمپانیای فیس بووك و ئەپڵیكەیشنی (واتس ئەپ) بلۆك كرد بە هۆی بەدەمەوەونەچوونی داواكاری گشتی.