له شه‌وێکی پێنج شه‌ممه‌دا له ولاتی تۆکیۆ ، کۆمپانیای نینتێندۆ کونسولێکی نوێی کۆمپانیایه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه ، فرۆشی کونسوڵه‌که له مانگ سێ له ئه‌مریکادا ده‌ستی کرد به فرۆشتنی . ئه‌م کونسوڵه که ناوی Switchـه به نرخی ٣٠٠ دۆلار چوه نێو بازاره‌کانه‌وه . له به‌رده‌وامی ئه‌م بابه‌ته به وردی باسی ئه‌که‌ین . (کاتی ده‌رچوونی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ٢٠١٧)
نینتێندۆ سویچ چیه ؟
نینتێندۆ سویچ جێگره‌ی کونسوڵی Wii U که نه‌یتوانی بچێته دڵی خه‌ڵکیه‌وه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به رێژه‌ی پێویست ، له راستیدا Wii U خراپترین کونسوڵه که نینتێندۆ تا ئێسته دروست کردبێت ! ئێسته ئه‌م کۆمپانیا ژاپۆنیه هیواداره له‌رێگای ئه‌م به‌رهه‌مه‌یه‌وه هه‌قی جاری پێشووش بکاته‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ کێبرکێکان .
پێناسه‌یه‌کی ته‌واوی سویچ بکه‌ین زۆر به ساده‌یی ئه‌لێن : کونسولێک خێزانێکی و کونسولێکی ده‌ستی که وه‌ک هه‌ر مۆبایلێک یاخود شتێک تابلێتێک ئه‌توانی بیکه‌یته جانتایه‌که‌وه یاخود گیرفانێکه‌وه بۆ هه‌ر شوێنێک چووی بتوانی له‌وێدا یاری پێ بکه‌یت به خواستی خۆی ئه‌وه‌ی خێزانیه‌که‌ش پێویسته په‌یوه‌ستی تیڤی بکه‌یت بۆ یاری پێکردنی له‌گه‌ڵ هاورێ و خێزانه‌کانتدا یاری پێ بکه‌یت
کاتێک که ئه‌ته‌وێت له ماڵه‌وه یاری بکه‌یت ئه‌توانی سود له گه‌یم پاده ستانداره‌کانی وه‌رگریت وه کاتێک ئه‌ته‌وێت بچیته ده‌ره‌وه بۆ پیاسه‌یه‌ک یاخود بۆ جێگایه‌ک که دور بێت ئه‌توانی سودی لێ وه‌ربگریت به‌هۆی جێگره‌کانی (Joy-Con) که بۆ لایه‌کانی ئه‌که‌یت رێک وه‌ک ئه‌وجۆره‌ی لێدێت ئایپادێک به‌ده‌سته‌وه بگریت که دوگمه له‌م سه‌ر و سه‌ریه‌وه بێت
وه ده‌رچه‌یه‌كی USB-C هه‌یه بۆ بارگاوی کردنه‌وه‌ی ئامێره‌که
ده‌ستگره‌کانی Joy-Con ئه‌توانی له کونسوله‌که‌ی بکه‌یته‌وه پێکه‌وه‌ی بنێیته‌وه ئه‌م ده‌ستگره به شێوازی وایه‌ر لێس به‌بێ پێویست بوو به کێبڵ ئه‌توانی یاری پێبکه‌یت به هه‌ر شێوازێک که پێت خۆشه بیگریت وه ستاندێکی هه‌یه که ئه‌توانی کونسوڵه‌که‌ی له هه‌ر شوێنێکدا پێت خۆش بێت پێی دابنێیت که ئاراسته‌ی بینینت بێت وه‌ک له‌سه‌ر وێنه‌که‌ی خواره‌وه دیاره
نینتێندۆ Switch له جێگای ئه‌وه وه‌ک ئێکس باکس و PS4 سود له دیسکه‌کانی BLUERAY وه‌ربگرێت سود له کارتریجی تایبه‌ت به‌خۆی وه‌رده‌گرێت وه ئه‌م کارتریجانه شێوه‌یان له‌و کارتریجانه ئه‌چێت که هه‌شتاکان له ده‌رگای NES سودیان لێده‌بینی ده‌چێت وه ئه‌توانی له خواره‌وه‌دا بینه‌ری پارچه ڤیدیۆیه‌ک بن له ساتی داخڵکردنی کارتریجێک بۆ نێو کونسوڵه‌که:
کارتریج : بیرگه‌یه‌که وه‌ک بیرگه‌کانی مۆبایل و ئه‌وجۆرانه که یاریه‌کانی تێدا داده‌نێیت که ئه‌مانیش قه‌باره‌ی جیاوازیان هه‌یه
یاریه‌کانی :
له سه‌ره‌تا که هات یاریه‌کی “Legend of Zelda: Breath of the Wild” له‌گه‌ڵدا وه یاریه‌کی سێ دووری که سوپه‌ر مایرۆ رۆلی تێدا ده‌بینیت وه یه‌کێکه له هه‌ره یاریه به‌هێزه‌کان که ناوی “Mass Effect: Andromeda” له‌سه‌ر ئه‌م کونسوله جێگیر کراوه
وه به به‌رده‌وامیش یاری نوێتری بۆ دێت
وه ئه‌وه جێگای خۆشحاڵیه ئه‌م کونسوڵه Region Lock تێدا نیه واته ئه‌وه ئه‌گه‌ینێت گه‌ر کونسولێک ئه‌مه تێدا بێت کۆمه‌لێک یاری هه‌ن ته‌نها دیاری ئه‌کرێن بۆ هه‌ندێک ناوچه و وڵاته به‌ڵام به خۆشحالیه‌وه یاریه‌کانی سویچ بۆ هه‌موو ناوچه‌یه‌ک ئه‌بێت
ئایا له کوردستان هه‌یه ؟
وه‌ک نووسه‌ری بابه‌ته‌که تا ئێسته گوێم لێنه‌بووه هیچ جێگایه‌ک بیفرۆشێت به‌ڵام دلنیام وه‌ک چۆن له وڵاتانی جیهان بوو به پر فرۆشترین به‌وجۆره‌ش له کوردستانیش هه‌وادارێکی تایبه‌تی ئه‌بێت
ڤیدیۆیه‌ك له کونسوله‌که و وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ری :