لە ناوەڕاستی ئەم مانگە وەن پڵاس نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو کردەوە بەناوی OnePlus 5T کە بە فەرمی لەم هەفتەیە لە چەند ووڵاتێکیتر بڵاو کرایەوە.
بەڵام ئەمجارە کۆمپانیا وەن پڵاس ڕەنگێکی نوێی لە مۆبایلی OnePlus 5T ڕاگەیاند.

کۆمپانیای وەن پڵاس لە ڕێکلامێکی نوێدا نوێترین ڕەنگی سووری OnePlus 5T ڕاگەیاند لە ووڵاتی چین.

هەر چەندە چەند دانەیەکی دیاری کراو لە مۆبایلی OnePlus 5T ڕەنگی سوور بەرهەم هاتووە کە بە دەست هەموو کەسێک ناگات، بۆیە ئەگەر بتەوێت داوای ئەو ڕەنگە بکەیت دەبێ بە شێوەی تایبەت داوا بکەیت.

 

Lava-Red-OnePlus-5T

Lava-Red-OnePlus-5T (1)

Lava-Red-OnePlus-5T (2)

شایەنی باسە تا ئێستا کۆمپانیای وەن پڵاس هیچ زانیاریەکی نەداوە کە ئەو ڕەنگە نوێیە لە دەرەوەی ووڵاتی چینیش بڵاو دەکرێتەوە یاخوود نا !!

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.