کێشەی ئەوەی کە هەموو بەرنامەکانت بەهۆی بەرنامەیەکی دیکە ببێتەوە،واتا بۆنمونە تۆ دەتەوێ گوگڵ کرۆم بکەیەوە یان میدیاپلەیەر بۆ تەماشاکردنی فایلێك یان مایکرۆسۆفت ۆرد بکەیەوە ، کەچی ئەوان نابنەوە و بەرنامەیەکی دیکە دەبێتەوە ؟!

بۆ ئەمەش چارەسەر دوو ڕێگەیە:

1- سڕینەوەی ئەو بەرنامەی کە هەموو بەرنامەکان دەکاتەوە،بۆنمونە وەک لەوێنەکە نیشاندراوە بەرنامەی Real player دەسڕیەوە و ئینجا ڕیستارت بە کۆمپیوتەر دەکەی بۆ ئەوەی بێتەوە دۆخی جاران…

بەڵام ئەویان ڕەنگە نەکرێ چونکە بەرنامەکە لەوانەیە ئیشی گرینگت پێی هەبێ، یان لەبەر هۆکاری دیکە ، بۆیە پەنا دەبرێتەبەر چارەسەری دووەم.

2-گەڕاندنەوەی رێکخستنی Windows Registry . هەر رێکخستنێک کە تۆ ئەنجامی دەدەی لە Windows ئەوا لەناو Register دا هەڵدەگیرێت، ئەو کێشەیەش لەوێدا هەڵگیراوە ، بۆیە دەتوانی بە بەکارهێنانی ئەو لینکەی خوارەوە ڕیستۆری رێکخستنەکە بکەی و چارەسەر کێشەکە بکەی.

تێ بینی:بەهۆی یوزەری ئەدمینەوە داخڵی ناو کۆمپیوتەر ببن.!! دوای کلیک کردن لە لینکەکە ڕاستەوخۆ فایلێک داونلۆد دەبێ بە ناوی Default_REG ، دوای داونلۆد کلیکی لای ڕاستی لەسەر بکە و Merge لێ بدە و هەڵبژاردەیRUN ئینجا Yes دواتریش yes لێ بدە و لە کۆتایشدا ریستارت بکە بە کۆمپیوتەرەکەت.

لینکی فایل لێرە دابەزێنە 

هۆکاری کێشەکە: تۆ بە‌هەڵە کلیکی لای ڕاستت لەسەر بەرنامەیەک کردووە (نم:مایکرۆسۆفت ۆرد) و Open with هەڵبژاردووە و دواتر لە choose default program بەرنامەکەت دەستنیشان کردووە لە بیرت کردوە کەهەڵبژاردەی: Always use the selected program to open this kind of file لابدەی.

وێنەی كێشەكە

12651187_1021333647940136_4865888104453151365_n

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.