ئایا تەکنەلۆژیای RAID چییە؟!

 

بەناوی بەخشەری ڕزق و ڕۆزی

الله

پێشەکی/ پێش هەموو شتێک سوپاسی خوا ئەکەم کە یارمەتی داوم کە تاوەکو ئێستا بە وشەیەکیش بێ خزمەتی نەتەوە و زمانەکەمم کردووە و سەرپشک بووم لە سەرخستن و زیندوو هێشتنەوەی زمانی کوردی پەتی کە وەک دڕکێکی ئازاربەخش لە چاوی دوژمنانمانەوە چەقیوە و برینێکی سەد ساڵە و بێ کۆتایی لە دڵی دوژمنانی ئەم خاکە و ئەم زمانەدا هێشتۆتەوە ، و وەک ئەوەی هەمیشە وتوومە کە تاکی کوردیش شان بە شانی وڵاتە زلهێزەکان جێ پەنجەی خۆی لە هەموو بوارە جیا جیاکانی تەکنەلۆژیادا هێشتۆتەوە و سوپاس بۆ خوا کە بەردەوام ئەم هەوڵانە زیاتر و زیاتر ئەبنەوە و بەشانازیەوە ئەیڵێم کە لە چاو ساڵانی ڕابردوو زەڵکاوی زانیارییەکانی گۆگل زیاتر ئاوێزانی وشەی کوردی بووەتەوە ، کە ئەمەش هەمووی بەهۆی هەوڵی چەندان ستافی ماندوونەناس بووە کە بە درێژایی ساڵانی ٢٠٠٠ تاکو ئێستا هەوڵ بۆ ئەم سەرکەوتنە مەزنە دراوە ، بەندە نایەوێ چیتر بەم باس و خوازانە چرکەیەک زیاتر لە کاتی خوێنەران بگرێ ، بۆیە وەک هەمیشە مەبەستمە ئاماژە بەوە بدەم کە ئەم ڕاپۆرتە دوای بەدواداچوونێکی زانستی قوڵ داڕێژراوە و دوای پێداچوونەوە خراوەتە بەردەم خوێنەرانی ماڵپەڕی تێک ئای ، و بە ئاماهەکردن بەوەی کە “خوێنەر پێویستە شارەزایی تەواوی هەبێ لەسەر بنچینەکانی کۆمپیوتەر بۆ تێگەیشتن لەم ڕاپۆرتە کە ئەمەش بێگومان شتێکی ئەستەم نییە گەر خوێنەری زنجیرە ڕاپۆرتەکانی تر بووبیت” کۆتایی بەم پێشەکیە دێنم..

ڕیزکەرە دووبارەکانی بیرگە سەربەخۆکان (RAID) کە کورتکراوەی (Redudant Array of Independent Disks)ـــە بریتییە لە بیردۆزێک بۆ کۆکردنەوەی هەمان زانیاری (Data)ـــی ڕاژەیەک (Server) لە کۆمەڵێک بیرگەی هەمیشەیی (HARD Disk و SSD)ــــی تردا ، ئەمەق لەپێناو پاراستنی زانیاریەکان لە هەر حاڵەتێکی لەناوچوون لەئەنجامی هەر تێکچوونێک لە بیرگەی سەرەکی کە لێرەدا چەندان جۆری RAID مان هەیە کە هەر یەکەو بە شێوازێک کار ئەکا و ئەرکێکی جیاوازی هەیە کە لە درێژەی بابەتەکەدا باسی لێوە ئەکەین.

 

 

ئایا بیردۆزی RAID چۆن کار دەکا؟!
هەر وەک ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا کە تەکنەلۆژیای RAID بیردۆزێک بەکاردێنێ بۆ خەزنکردنی زانیاری لە چەند شوێنێکی جیاواز لە پێناو پاراستنی زانیاریەکان لە ئەگەری هەر گرفتێک کە ببێتە هۆی لەناوچوونی زانیاریەکان و هەروەها ئەم تەکنەلۆژیایە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هەر زانیاریەکی نوێ بچێتە بیرگەی سەرەکیەوە لە بیرگەکانی دوای خۆی کۆیان ئەکاتەوە ئەمەش واتە پشتگیری تەکنیکی تێکردن/دەرهاوێشتن (Input/Output) ئەکا کە ئەمەش ئەگەری لەناوچوونی زانیاریەکان بە ڕادەیەکی یەکجار زۆر کەم ئەکاتەوە ، ئەم تەکنەلۆژیایە تەکنیکەکانی Disk Mirroring و Disk Striping بەکاردێنێ بۆ دابەشکردنی و لەبەرگرتنەوەی زانیاریەکان لە بیرگەی سەرەکی بۆ ناو بیرگەکانی تر ، واتە لێرەدا تەکنیکی Disk Mirroring بۆ لەبەرگرتنەوەی زانیاریەکان لە دیسکێکەوە بۆ دیسکێکی تر و تەکنیکی Disk Striping یش یارمەتی دابەشکردنی زانیاریەکان ئەیا لەنێوخۆیی دیسکەکان بۆ درایڤەکان.

 

 

ئایا RAID Controller چییە؟!
بریتییە لە ئامێرێک کە بەڕێوەبەرایەتی ڕیزی بیرگەکانی RAID ئەکا کە ئەکرێ ئەو کۆنتڕۆڵکەرە لەسەر بنەمای ڕەقەکاڵا (Hardware) یاخوود نەرمەکاڵا (Software) بنیادنرابێت ، لێرەدا گەر کۆنتڕۆڵکەرەکە لەسەر بنچینەی ڕەقەکاڵا بێت کۆتڕۆڵی تەواوی ڕیزبەندیە فیزیکیەکان ئەکا لە پاراستن و بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی زانیاریەکان و هەروەها ڕەقەکاڵاکانی RAID بە شێوەیەکی سەرەکی وا دیزایین ئەکرێن کە لە ڕێگەی دەرچەی SATA وە ببەسترێنەوە بە ڕووتەختی دایک (Motherboard)ــــەوە و هەروەها گەر باس لەلایەنی نەرمەواڵە (Software) بکەین ئەتوانین بڵێین کە بنچینەی کارکرنی نەرمەواڵەی کۆنتڕۆڵکەری RAID سوود له سەرچاوەی ڕەقەکاڵاکان وەردەگرێ وەکو: (CPU – Storage) و یەکێک لە باشترین نەرمەواڵەکان بۆ ڕێکخستنی RAID Controller بریتییە لە ئامرازی YaST کە لەسەر دابەشکراوەی SUSE Linux بە شێوەیەکی سەرەکی دامەزراوە ، و هەروەها پێویستە کە ئاماژەی پێ بدەم کە چی ڕووئەدا گەر هاتوو کێشە دروستبوو لەنێوان Software-Based Controller و پڕۆسەی Boot ی کۆمپیوتەردا و لەهەمان کاتدا Hardware-based Controller زۆر گرانبەها بوو؟!
لەم حاڵەتەی سەرەوەدا شتێکی ترمان هەیە کە پێی دەوترێ Firmware-Based RAID Controller کە بریتیین لە چەند چیپێک کە بە ڕووتەختی دایک (Motherboard)ـــەوە لکێندراون و وەک هەڵبژاردەی Hardware نرخیان گران نییە بەڵام تەواوی پڕۆسەکانی بە یامەتی یەکەی چارەسەر (CPU) ئەنجام ئەدا کە هەر ئەمەش وا دەکا فشارێکی قورس بکەوێتە سەر یەکەی چارەسەر و هەر ئەمەش وایکردووە کە بە (Hardware-assisted Software RAID) یاخوود (Hybrid Model RAID) و تەنانەت زۆرجار بە (Fake RAID) بانگبکرێ.

 

ئەمەی خوارەوە نموونەیەکە لە ڕەقەکاڵا Hardware-Based RAID Controller کەلەلایەن کۆمپانیای Intel ــــەوە بەرهەم هێندراوە و نرخەکەی 421$ دۆلاری ئەمریکیە لە کۆگەی ئەمازۆن:
Intel Raid Controller Rs25Db080, Single

ئایا تەکنەلۆژیای RAID چەند ئاست (Level)ــی هەیە؟!
تەکنەلۆژیای RAID چەند وەشانێک بەکاردێنێ کە بە شێوەیەکی ستاندارد بە RAID Levels ناوزەد ئەکرێن ، و لەسەرەتای دەرچوونی ئەم بیردۆزە بە شەش ئاست (6Levels) دیزایی کرا کە (0-5) بوو کە بەپێی پێشکەوتن پۆلێن کران بۆ 3 هاوپۆل (Catagories) کە بریتیین لە: (Standard – nested – nonStandard)
سەرەتا باسی ئاستە ستانداردەکان ئەکەین کە RAID ـــێ (0-6) لەخۆ ئەگرێ:

RAID 0

ئەم ئاستەی بیردۆزی RAID زانیاریەکان بە شێوەیەکی هاوسەنگ دابەش دەکا بەسەر دیسکەکان و هیچ کۆپیەک لەو زانیاریانە هەڵناگرێ هەر بۆیەش ئەگەر دیسکێک لەدیسکەکان تێک چوو زانیاریەکانی ناو ئەو دیسکە بەتەواوەتی لەناوئەچن.

RAID-0

RAID 1

ئەم جۆرەیان ناسراوە بە Disk Mirroring و بە لایەنی کەمەوە لە دوو درایڤ پێکدێ و لەم جۆرەیان هەر کاتێک کە بڵۆکی A1 لە دیسکی یەکەمدا زانیاریەک خەزن ئەکا بەهەمان شێوە و لە هەمان کاتدا لە بلۆکی A1 ی دیسکی دووەمیشدا پاشەکەوت ئەکیێت ئەمەش واتە ئەگەر یەکێ لە دیسکەکان لەدەست بدەین ئەوا هێشتا کۆپیەک لە زانیاریەکانمان لە دیسکەکەی تردا دەمێنێتەوە و لە حاڵەتی لەدەستدانی هەر دیسکێک یان تێکچوونی باشتر وایە دیسکێکی تر زیادبکەین بۆ ئەوەی زانیاریە ماوەکان کۆپی بکاتەوە ناو ئەویش تاکو بەتەواوەتی لەدەستیان نەدەین.

RAID-1RAID 2

لەم ئاستەشدا بەهەمان شێوە زانیاریەکان لەسەر تەواوی دیسکەکان پێشەکەوت ئەکرێن و لەم جۆرەدا بە لایەنی کەمەوە پێویستمان بە 3 درایڤ ئەبێت بۆ نموونە لەم وێنەیەی خوارەوەدا 7 دیسکمان هەیە ئەگەر وای دانێین کە دیسکی (0 تاکو 3) هەمووی چوار تێرابایت (4TB)ـــە هەر کاتێ زانیاریەک لە دیسکی 0 ـــدا پاشەکەوت کرا ئەوا ڕاستەوخۆ لە دییکەکانی تریشدا لە هەمان بڵۆک زانیاریەکان پاشەکەوت دەکرێن ، بەڵام جیاواز لە ئاستەکانی پێشوو ئەم ئاستەیان پشتگیری چاککردنەوەی هەڵە ECC ئەکا بۆیەش ئەو سێ دیسکەی تر کە بریتیین لە (4 و 5 و 6) بۆ (Error Correction Code) کە کورت دەکرێتەوە بۆ ECC دنانراون ئەمەش واتە هەر کاتێ زانیاریەک لە دیسکەکانی (0 تا 3)ـــدا پاشەکەوت کرا دیسکەکانی (4 تاکو 6) ئەو زانیاریانە ئەپشکنێ و ئینجا لەنێو خۆیانا پاشەکەوتیان ئەکەن ، و جێی سەرنجە کە چیتر کەس ECC ــــی RAID 2 بەکار ناهێنێ ئەمەش واتە کەس چیتر دیسک جیاناکاتەوە بۆ ECC.
RAID-2

RAID 3

ئەم جۆرەشیان وەک جۆری دووەم بەلایەنی کەمەوە پێویستمان بە 3 دیسک دەبێ و لەم جۆرەدا جیا لە جۆرەکانی تر پاشەکەوتی زانیاریەکان لەسەر بنەمای Sync ئەبێ ئەمەش واتە هەر کاتێ لە دیسکی 0 زانیاریەک پاشەکەوت کرا هەردوو دیسکی دوای ئەو دەست دەکەن بە نوێکردنەوەی خۆیان و ڕاکێشان و لەبەرگرتنەوەی زانیاری ناو دیسکی 0 و جیا لەمەش لەم جۆرەدا دیسکێکی جیاکاراوە هەیە وەک ئەوەی لەم وێنەیەی خوارەوەدا دیارە دیسکی چوارەم کە پێی ئەوترێ دیسکی یەکسانی (Parity Disk) زانیاری بڵۆکەکانی هەموو دیسکەکانی پێش خۆی هەڵدەگرێ و یاسا بۆ چۆنیەتی دابەشبوونی زانیاریەکان دائەنێ و جێی سەرنجەکە سێ دیسکی یەکەم بە شێوەی Byte کاردەکا و کۆتا دانە کە دیسکی چوارەمە بە شێوەی Sync کار دەکا.

RAID-3

RAID 4

ئەم جۆرەش وەک ئاستی 0 کار بە بیردۆزی Block-Level ئەکا و زانیاریەکان دوبارە ناکاتەوەلە دیسکەکانی تر بەڵکو لە دیسکێکی یەکسانیوەک ئەوەی لەم وێنەیەی خوارەوەدا دیارە لە دیسکی 3 ـــەم زانیاریەکان هاوبەشی پێدەکا ئەمەش وا ئەکا کە هەر کاتێ یەکێ لە دیسکەکانی 0 تا 2 لەناوچوو دیسکی 3 ـــەم خۆی دیسکێکی تر لە شوێنی ئەو دیسکە دروست بکا و زانیاریەکان بخاتەوە ناوی ، ئەمەش واتە دیسکی 3 کە بە دیسکی یەکسانی ناسراوە بەرپرسیارەتی هەڵگرتن و لەناوچوونی زانیاریەکان هەڵەگرێ.
RAID-4

RAID 5

ئەم جۆرەیان لەسەی بنەمای Parity Block-Level Striping بنیاد نراوە ئەمەش واتە هەر کاتێ زانیاریەک لە دیسکێکدا پاشەکەوت ئەکرێ بەهەمان شێوە لە دیسکەکانی تریشدا پاشەکەوت ئەکرێ و لەهەمان کاتیشدا هەر دیسکێک دیسکێکی یەکسانی (Parity Disk)ێک لەخۆ ئەگرێ بە شێوەی بڵۆک کە زانیاری تەواوی بلۆکەکانی پێش خۆی هەڵەگرێ ئەمەش وا ئەکا کە لەکاتی لەدەستدان یان تێکشکانی دیسکێک دووبارە خۆی نوێبکاتەوە و دیسکێکی تر بخاتەوە شوێنی تێکشکاوەکە و زانیاریەکان دووبارە تێیدا دابنێتەوە وەک ئەوەی لەم وێنەیەی خوارەوەدا دەردەکەوێ.
RAID-5
ئەی باشە ئێستا Nested RAID ــــەکان کامانەن؟!
بە شێوەیەکی گشتی چوار Nested RAID مان هەیە کە بریتیین لە (RAID 10 – RAID 01 – RAID 03 – RAID 50) کە RAID 10 بەناوبانگترینیانە ئێستا با بێین بە درێژی باسی هەریەکەیان بکەین:

 

 

RAID 10 (RAID 1+0)

ئەم جۆرەیان هەردوو ئاستی RAID 0 و RAID 1 پێکەوە دەبەستێتەوە هەر بۆیەش ناودەبرێ بە RAID 10 کە کورتکراوەی (RAID 1+0)ـــە ، نموونەش بۆ ئەم جۆرە ئەم وێنەیەی خوارەوەیە کە RAID 1 بە شێوەی پۆل (Class) خراوەتە ژێر بنکەی RAID 0 ـــــەوە و پێکەوە گرووپێک لە دیسکیان پێک هێناوە کە هەر کاتێک زانیاریەک لە دیسکی ژمارە 1 ــدا پاشەکەوتبکرێ ئەوا لە دیسکەکانی تریشدا پاشەکەوت ئەکرێ ئەمەش واتە تەکنیکی Mirror of Stripes بەکار دێنێ و هەروەها ئەگەر هاتوو یەکێک لە دیسکەکانمان لە دەستدا ئەوا پێویست ناکا بترسین چونکە زانیاریەکان لە چوار دیسکدا پاشەکەوت ئەکرێن کەواتە ئەگەر سێ دانە دیسکیش لەدەست بدەین ئەوا کۆپیەک لە زانیاریەکانمان لا دەمێنێتەوە و ئەتوانین دیسکە تێکچووەکان بگۆڕینەوە بە دانەیەکی نوێ تا دووبارە دەست بە کرداری Mirroring بکاتەوە.

RAID-10

 

وە شایەنی باسە کە تەواوی جۆرەکانی تری Nested RAID بەهەمان تەکنیک کار دەکەن واتە هەر Standard RAID ــــەکانن بە شێوەی گرووپ کۆدەکرێنەوە.

 

 

ئەی Non-Standard RAID Level ــــەکان چین و کامانەن؟!
ئەم جۆرانە بە شێوەیەکی لەلایەن کۆمپانیا یاخوود ڕێکخراوەکانەوە گەشەیان پێدەدرێ بۆ مەبەستی تایبەت و جیاوازن لە Standard Level ـــەکان ، کە ئەمانەش بە گشتی سێ جۆرن کە بریتیین لە: (RAID 7 – Adaptive RAID – Linux MD RAID 10) کە هەر یەکەیان بۆ مەبەستێکی جیاواز بەکاردەهێندرێ کە بە کورتێ لە خوارەوە پێناسەیان دەکەین:

 

 

RAID 7

ئەم جۆرەیان یەکێکە لە ئاستە نا ستانداردەکان (Non-Standard Level) کە لەسەر بنچینە و فرمانەکانی RAID 3 و RAID 4 بنیادنراوە و OS ێکی real-time ی لەخۆ گرتووە وەک کۆنتڕۆڵکەر.

 

Adaptive RAID

ئەم جۆرەیان وا دیزایین کراوە کە دەسەڵات بە RAID Controller ئەیا کە بڕیار لەسەر ئەوە بدا کە بڵۆکەکانی یەکسانی (Parity Blocks) چۆن زانیاریەکان پاشەکەوت بکەن لەنێو دیسکەکاندا و جێی سەرنجە کە ئەم جۆرە لە نوان RAID 3 و RAID 5 ــــدا جووڵە ئەکا واتە لەنێوان ئەو مەودایەدا گەشەیپێدەدرێ لەسەر بییردۆزی ئەوەی کە چ ئاستێکی RAID باشترە بۆ پڕۆژەکەت و کامیان بە کەڵک پڕۆژەکەت دێ.

 

Linux MD RAID 10

ئەم ئاستە لەلایەن ناوکی لینۆکس (Linux Kernel)ــــەوە بەرهەمهێنراوە کە پشتگیری RAID Array هەرسێ ئاستی Standard و Non-Standard و Nested ئەکات.

 

 

ئایا گرینگی RAID چییە؟!
بیردۆزی RAID چەندان رینگی خۆی هەیە کە ئەم خاڵانەی خوارەوە بەرچاوترینیانن:
• کەمی تێچوون یەکێکە لە گرینگیەکانی RAID بەهۆی ئەوەی کە HARD Diskـــی زۆر هەرزانی تیا بەکاردەبردرێ.
• بەکارهێنانی کۆمەڵێک HARD Drive یارمەتی خێراترکردنی ئاستی ڕاپەڕاندنی کارەکان ئەدا.
• زیادکردنی ئاستی خێرایی کۆمپیوتەر و ڕێگریکروون لەشەکل بوون (Crash) ئەمەش بە پشتبەستن بت ڕێکخستنەکە.
• پاراستنی زانیاریەکان یەکێکی ترە لە خاڵەکان کە وا ئەکا RAID گرینگیەکی زۆری هەبێ (بۆ تێگەیشتن لەم حاڵە بگەڕێوە بۆ خوێندنەوەی RAID 5 لەسەرەوە).

 
ئایا چ کاتێک پێویستمان بە RAID ئەبێ؟!
• کاتێک کە زانیاریەکی یەکجار زۆرت لایە و پێویستە لە چەند شوێنێک پاشەکەوتیان بکەیت.
• کاتێک کە پێویستیت بە بەردەستبوونی بەردەومی زانیاریەکانت هەیە بۆ بەردەوامبوونی بزنسەکەت.
• کاتێک کە کار لەگەڵ پەڕگە (file)ـــی گەورەدا ئەکەیت.
• کاتێک ک ڕێکخراوەکەت پێویستی بە کەمکردنەوەی فشارە لەسەر ڕەقەکاڵایەکی وەک (RAM – CPU … هتد).
• کاتێک قورسایی لەسەر کۆمپیوتەر هەیە بەهۆی کردارەکانی تێخستن/دەرهاوێشتن (Input/Output).
• کاتێک خاوەن ژێرخانێکی ئابووری پتەو نیت.

 

جیاوازی و پێناسەیەکی کورتی هەر یەک لە ئاستەکانی RAID

ئاستجۆر
بەرپرسیارەتیخاڵی بەهێزخاڵی لاواز
گەڕانەوەی زانیارییەکان
RAID 0Striped disksزانیاریەکان بە یەکسانی دابەش دەکرێت لە نێوان دوو دیسک یان زیاتر.قەبارەیان گەورەیە و خێراییەکی زۆریان هەیە لە ڕاپەڕاندنی کارەکان.هیچ دووبارەکردنەوە (Redundancy)یەک نییە بۆ زانیاریەکان.ئەگەر هەر یەک لە درایڤەکان تێکچوو زانیاریەکانی نێو Array لەناوئەچن.
RAID 1Mirrored disksدوو درایڤ یان زیاتر هەمان زانیاری لەخۆ دەگرن.ئەگەر درایڤێک لە درایڤەکان تێک چوو هیچ زانیارییێك لەناو ناچێت.خێرایی و قەبارەیان سنووردارە.تەنیا یەک درایڤ کە زانیاریەکانی هەڵگرتبێ بەسە بۆ چاککردنەوەی درایڤی تێکشکاو.
RAID 3Striped set with dedicated parityزانیاریەکان بە یەکسانی دابەش دەکرێت لە نێوان دوو دیسک یان زیاتر، لەگەڵ درایڤێکی تەرخانکراو بۆ کۆگای یەکسانی.توانای پاشەکەوتی زانیاریەکان و خوێندنەوەیان هەیە بە خێراییەکی زۆر بەرز.پشتگیری چارەسەری چەند ڕێنماییەک ناکا لە هەمانکاتدا.ئەگەر درایڤێک تێکچوو ڕاستەوخۆ بە دراڤێکی نوێ شوێنەکەی پڕدەکرێتەوە.
RAID 5Striped disks with distributed parityزانیارییەکان بە یەکسانی دابەش دەکرێن لە نێوان سێ یان زیاتر لە دیسکێک. و دیسکی یەکسانیش لە نێوان دیسکەکاندا دابەش دەبێت.قەبارەیان گەورەیە و خێراییەکی باشیان هەیە و زانیارییەکان لە چەندان شوێن پاشەکەوت دەکەن.قەبارەی هەر Array ـــەک لەلایەن دیسکی یەکسانیەوە دیاری دەکرێ.ئەگەر درایڤێک تێکچوو ڕاستەوخۆ بە دراڤێکی نوێ شوێنەکەی پڕدەکرێتەوە.
RAID 101+0; Striped set of Mirrored Subsetچوار درایڤ یان زیاتر دابەشکراون و وەک پۆلێک ڕێکخراون کە زانیاریەکان تیایاندا هەڵدەگیرێن.قەبارە و خێراییان زۆرترە لە RAID 1 و هەروەها توانای پاشەکەوتکردنی چەندبارەی زانیارییەکانی زیاترە لە RAID 0.هیچ دیسکێکی یەکسانی (Parity Disk) لەم ئاستەدا نییە.تەنیا یەک درایڤ لەم ئاستەدا ئەگەری شکست هێنانی هەیە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.