• لەم بابەتەدا باس لە چۆنيەتی ڕۆتکردنی هەموو ئەو ئامێرانە دەکەين کە بە ئەندرۆيد کاردەکەن بە باشترين ڕیگا

    ڕوت كردن چیە ؟
    – بریتیە لە كرداری بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیادە لە ناو مۆبایل كە لەڕێگەی ئەم كردارەوە دەتوانیت بەرنامەی ڕێگەپێنەدراو دابەزێنیت و چەندەها بەرنامەش كە بەبێ ڕوت كردن ئیش ناكەن و سودمەندن و پێویستن.

    ٢. سودەكانی ڕوت كردن چین ؟
    – بەهۆی ڕوت كردنەوە دەتوانیت هەندێك بەرنامەی تایبەت ئیش پێبكەیت كە بەبێ ڕوت كردن ئیش ناكەن، ئەو بەرنامانەش زۆرن، هەروەها دەتوانیت ڕومی دروستكراو واتە نافەرمی دابەزێنیت، و ( هەموو ) داتای ناو مۆبایلەكەت باك ئەپ بكەیت و بیهێنیتەوە لە كاتی پێویست دا كە ئەمانە هیچیان بەردەست نین بە بێ كرداری ڕوت كردن.

    ٣. زیانی ڕوت كردن چیە ؟
    – تاكە زیانی ڕوت كردن بریتیە لەوەی كە گرەنتی مۆبایلەكەت لادەبات، پێم وابێت بۆ كوردستان شتێكی ئەوتۆ نیە چونكە لێرە شتێك نیە بە ناوی گرەنتی ! بەڵام ئەمەش چارەسەر دەكرێت بە دوبارە دابەزاندنەوەی ڕومێكی تری فەرمی ئەندرۆید كە دەبێتە هۆی لابردنی ڕوت كردنەكە.

    تێبينی : هەمیشە لە ڕووتکردندا گەرەنتى مۆبایل لەدەست ئەدەیت وەک جێڵبرێک ، بۆیە وریابە من بەرپرس نیم لە هەرشتێک بەسەر مۆبایلەکەت بێت.

    ســــه‌ره‌تا ::.

    1. باشتره‌ شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت له‌ 70 % بەسەرەوە بێت .

    2. USB Debugging چالاك بكه‌ ::: Settings > Developer Options > USB Debugging پاشان چالاكی بكه‌ . ( ئه‌گه‌ر به‌شی Developer Options نه‌بوو ئه‌وه‌ بچۆ About device پاشان ٥ تا ٧ جار په‌نجه‌ بنێ به‌ Build number دا دروست ئه‌بێت ) .

    3. باشتره‌ Back Up ی داتاكانت هه‌ڵبگری .

    تیبینی : زانينی جۆری مۆبايلەکەت زۆر گرنگە لەکاتی هەڵەکردندا لەوانەيە مۆبايلەکەت پێنەبێتەوە .

    بۆ زانينی مۆدێلی مۆبايلەکەت Setting > About Device > Model Number

    ئەگەر سيستەمەکەت جێلی بينە

    Setting > My device > About Device > Model Number

    1477430_1108896779160347_549305067149833640_n

    944065_1108896935826998_726117598255823912_n
     11048651_1108897019160323_8378494917866011498_n (1)

    ——-

    لەم لينکە تەعريفی مۆبايلەکەت لەگەڵ کۆمپيتەر دابەزێنە (واباشترە لەکاتی سێت ئەپکردنی دڕايڤەرەکە و يان ڕٶتکردنی ئامێرەکەت ئينتەرنێتەکەت کراوەبێت )

    http://www.clockworkmod.com/tether/drivers

    :::::: ئێستا پێويستمان بە فايلی ڕۆتکردنە فەرموو لەماڵپەڕی سەرەکی دايبەزێنە

    https://autoroot.chainfire.eu/

    بۆ ئەوەی ماندوو نەبيت بەگەڕان Ctrl+F داگرەو جۆری مۆبايلەکەت بنوسە لەو بۆشايەکی دەتداتێ(بەڕەنگی زەرد بۆت دياری دەکات) ئاگاداری ئەم خاڵانەبنە کە بەشين دياريم کردوە پاش دڵنيابون کليک لەدابەزاندن بکە

    12489242_1108897459160279_7872676652671447350_o

    12491888_1108897515826940_3184200168207655307_o

    ئێستا بەرنامەی odin دابەزێنە بۆ کۆمپيتەر بۆ ڕۆتکردن

    http://odindownload.com/

    مۆبايلەکەت بخە دۆخی داونلۆد مۆد مۆبايلەکەت بکوژێنەوە (پاوەر + هۆم + سەوت کەمکردن )داگرە، هەندێ جۆر دوگمەی هۆمی نيە تۆ تەنها (پاوەر + سەوت کەمکردن ) داگرە.

    10401913_1108897785826913_7867220432599969432_n

    • هەڵبژاردەی سەرەوە هەڵبژێرە

    •  12508870_1108897999160225_24713694499671225_n
    • پاشان بەکێبڵ مۆبايلەکەت ڕەبتی کۆمپيتەر بکە و ئۆدين بکەوە دەبێ لە ئۆدين ڕەنگی شين نيشاندات بەم شێوەيە(ئەگەر نيشانی نەدا کێشە لەتەعريفەکەتە)
    • 12507550_1108898165826875_6691090007338133181_n
    • فایلی ڕووتكردنه‌كه‌ كه‌ داتبەزاندوە لە zip ده‌ری بكه‌ و فایلێكی تێدایه‌ به‌ پاشگرى ( tar.md5 ) ، له‌ به‌رنامه‌كه‌ كلیك له‌ AP بكه‌ و ئه‌و فایله‌ دەستنيشان بکە ، پاشان كلیك له‌ Start بكه‌ بۆ ده‌ست پێكردن .كه‌ مۆبایله‌كه‌ت ڕیستارت بووه‌وه‌ كه‌مێك چاوه‌ڕێ بكه‌ تا له‌به‌رنامه‌كه‌ PASS ئه‌بێت به‌ ڕه‌نگی سه‌وز .
    • 12417712_1108898325826859_2640564276049449398_n
    • پیرۆزه‌ ئێسته‌ مۆبایله‌كه‌ت ڕووتكرا

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئارەزومەند و شارەزا لە بواری كۆمپیوتەر و مۆبایل

Comments are closed.