خاوەنی مۆبایلە زیرەکە نوێیەکان کێشەی ئەوەیان هەیە پاتری مۆبایلەکە زوو تێیدا نامینێت ،ئەمەش وادەکات ڕۆژی چەند جارێک پێویست بە شەحن کردن بکات ،بە تایبەتی ئەگەر بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەکاری بهێنیت.
دەتوانیت بەم چوار هەنگاوە لە ماوەی چەند خولەکێکدا مۆبایلەکەت شەحن بکەیتەوە:
1-مۆبایلەکەت بکەرە سەر “باری فڕۆکە”:ئەم بارە وادەکات مۆبایلەکەت خێراتر شەحن بێت ،چونکە خەتی پەیوەندی لادەبات تاوەکو شەحنی مۆبایل نەبات.
2-بەکارهێنانی شاحینەیەکی ئەسڵی:شاحینەی ئەسڵی زۆر خێراتر لە کۆپی کراوەکان مۆبایل شەحن دەکاتەوە و لەم بارەدا پاتریەکەی هاوسەنگە لەگەڵ بڕی ئەو وزەیەی وەریدەگرێت، لەکاتێکدا شاحینەی کۆپی وزە کەمتر دەنێرێت بۆ مۆبایلەکە.
3-کەڤەری مۆبایلەکەت لابدە:لەکاتی شەحن کردنی مۆبایل پلەی گەرمیەکەی بەرز دەبێت و کرداری شەحنکردنەکە خاو دەکاتەوە ،هەربۆیە واباشترە کەڤەری مۆبایلەکەت لابدەیت تاوەکە بە هەوا سارد ببێتەوە بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا.
4-لەکاتی شەحن کردنی مۆبایل بەکاری مەهێنە:چونکە دەبیتە هۆی بەکارهێنانی ئەو وزەیەی تێی دەکەیت و پلەی گەرمی پاتریەکەی بەرز دەبێتەوە و خاوتر شەحن دەبێت.
ئامادهكردنى : دواڕۆژ