لە زۆربەی فرۆشگاكانی گوگڵ نەرمەواڵەی فێربوونی زمان بە شێوازی جۆراوجۆر دەستدەكەوێت، بەڵام جیاوازی ئەم نەرمەواڵەیە ئەوەیە لەچەندین زمان پێكهاتووە، بەگشتی ئێستا هەموومان پێویستە شارەزایمان لەزمانێك هەبێت چونكە لەكاتی ئێستادا زانینی هەرزمانێك سوودی زۆری هەیە هەر بۆیەش ڕێگاكانی فێربوونی زمان زۆرە هەر كەسە و بەشێوازێك هەوڵی فێربوونی زمانێك دەدات كە ئارەزووی پێدەكات، نەرمەواڵەی Memrise ئێستا بەخۆڕایی بۆ ئەندرۆید بەردەست كراوە، ئەم نەرمەواڵەیە لە دیارترین و بەسوودترین تایبەتمەندیەكانی 100 زمانی جیهانی لەخۆدەگرێت بۆ فێربوون لەدیارترین زمانەكان “ئینگلیزی و توركی و ئەڵمانی و فەڕەنسی و ئیسپانی و پورتوگالی و چینی و كۆری هتد”……… .

یەكێكی تر لە تایبەتمەندیە بەسوودەكانی بریتیە لە گوێگرتن و خوێندنەوە ئەمەش ئاسانكاری زیاتر بۆ بەكارهێنەر دەكات لە فێربوونی ئەو زمانەی دیاری كردوە، یەكێكی تر لەم بەشانەی كە هەیەتی بەشی پێداچوونەیەوەیە كە 1000 ڤیدیۆیی گرنگ و بەسوودی تێدایە بۆ بەكارهێنەر، 300 خولی فێربوونی زمانی تێدایە بۆ بەكارهێنەر،  44 وشە پاشەكەودەكات كە پەیوەندی بەو زمانەوە نەبێت كە دەتەوێ فێری ببیت تەنها لەیەك كاتژمێردا.

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە ئەندرۆکورد ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.