ناوبەناو دەبینین و گوێ بیستی هەواڵی ئاگرگرتن و سوتانی ئامێرە کارەباییەکان دەبین ،کە دواهەمینیشیان لەو ڕووداوانە بوون، کە پێشتر بەسەر سامسۆنگ گالاکسی نۆت 7 و ئامێرێکی کۆمپانیای ئەپڵ و چەندین کۆمپانیای دیکە هات کە بە شێوە یەکی کەم تا زۆر زیانی بە بەکارهێنەرەکەی گەیاندووە.

بەم دوایانەش لە ناشفێڵ ،خانەوادەیەک داوایان لەسەر Amazon تۆمارکردوو داوای قەرەبووی 30 ملیۆن دۆلار دەکەن لەبەرامبەر ئەو زیانە گەورەیەی بەریان کەوتووە.ئەوەش لەدوای ئەوەی کە خانووە ملیۆن دۆلارەکەیان بەهۆی سکۆتەرێکەوە سوتاوە و بووە بە خۆڵەمێش، هەتا نزیک بووە لەوەی منداڵەکانیاشیان بەهۆی ئەم ڕووداوەوە گیان لەدەست بدەن.
شایەنی باسە، ئەم ڕووداوە جاری یەکەم نی یە و دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیانی ناوبراو، پێشترو لەمانگی 2ی ئەم ساڵ سزادرابوو لەسەر کەیسێکی هاوشێوە.

ئەوان لەبەر ئەوەی سکۆتەرەکەیان لەڕێگەی ئەمازۆنەوە کڕیووە ،هەر بۆیە سکاڵایان لەسەری تۆمارکردووە و تۆمەتبارییان کردوون بەوەی کە سکۆتەرەکە ساختە و دروستکراوی چین بووە و باتریەکەش خراپ و تێکچوو بووە.

بەڵام هێشتا نەیان سەلماندووە کە بەرهەمەکە هی ئەمازۆن بووە و پێویستە نوسراوەکانی کاتی کڕینی سکۆتەرەکە بدۆزنەوە و وەکوو بەڵگە بیخەنەڕوو.
ئەگەر توانیان،ئەوا بڕی 30 ملیۆن قەرەبوو وەردەگرن.بەڵام گەر نەیانتوانی ئەوا بەپێی دادگای ناوچەیەکە، گەر خاوەن سکاڵا نەتوانێت ئەو نوسراوە ڕاستەقینە بدۆزێتەوە  ئەوا دەبێت قەرەبووی لایەنی فۆرشیار بکاتەوە.

سەرچاوە: fossbytes

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.