وێپسایتی googleیەکێکە لە هەرە بەربڵاوترین گەرانەکان و ڕەنگە کەم کەس هەبێت ڕۆژانە بەکاری نەیەنێت و سەردانی نەکردبێت.
لەگەڵ سودی زۆریدا بەڵام بێ ئاگا بوین لەوەی کە ڕۆژانە چاودێری گەڕانەکانمان دەکات لەسەر ئینتەرنێت٫بۆیە بە پێویستم زانی تاکی کورد بە ئاگا بێنمەوە لەم چاودێری کردنەی google بۆ ئەمەش پێویستە هەژمارێکت(ئەکاونت)ی gmail هەبێت.
هەنگاوی یەکەم google.com بکەرەوە
۲- لە گەران(search) ی گۆگڵدا بنوسە(myactivity.google.com) پاشان داوات لێدەکات سەردانی هەژمارەکەت بکەیت
۳-پەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە کە تەواوی چالاکیەکانی تۆی تێدایە و لەگەڵ بەروارەکەیدا! کە دەتوانی بەئاسانی بیان سڕیتەوە
٤-بۆئەوەی چیتر چالاکی و گەڕانەکانت پاشەکەوت نەکات وەک هەنگاوەکانی وێنەی خوارەوە ئەنجام بدە
من لێرەدا شوێن(location)م چالاک نەکردووە٫بەڵام ئەگەر لای تۆ پێشتر چالاک کراوە پێویستەو وا باشە کە ناچالاکی بکەیت
کە بە کلیک کردن لەسەر manage activity هەریەک لەو بەشانە تەواوی کارو چالاکیەکانت کە ئەنجامت داون لەسەر نێت پیشانت دەدات٫کە بێگومان ئەمەش زۆرکات زیانی دەبێت بۆ ئەوکەسە٫ئەگەر بێت و هەژمارەکەت بکەوێتە بەر هێرشی هاک.
ئامادهكردنى :هونەر بەختیار