وه‌ک ئه‌زانین له ئێسته‌دا SD CARD ـه‌کان به رێژه‌یه‌کی زۆر به‌ر بڵاوبۆته‌وه له بازاره‌کانی جیهاندا وه به‌تایبه‌تیش له کوردستاندا ڕه‌نگه ناسینه‌وه‌ی دانه‌یه‌کی ئه‌سڵی و ساخته کارێکی قورس بێت له‌کاتێکدا میمۆری کارتێکی ساخته و ئه‌سڵی له ڕووکاردا زۆر له‌یه‌ک ئه‌چن ئه‌مه‌ش وائه‌کات بڕه پاره‌یه‌ک زۆریشی پێبده‌یت به که‌ڵکیش نه‌یه‌ت، وه زۆربه‌ی میمۆری کارته ساخته‌کان ڤایرۆس و زیان بۆ ئامێره‌کان تێدا جێگیره، كه ئه‌مه‌ش زیانێکی زۆری هه‌یه بۆ مۆبایله‌کان. بێجگه له‌وه‌ی هه‌ر زانیاریه‌کی تێدا جێگیر بکه‌ین ونی ده‌کات و ناتوانێ زانیاریه‌کان له‌خۆیدا بهێلێته‌وه وه قه‌باره‌که‌ی وه‌ک خۆی نیه به نموونه گه‌ر میمۆریه‌کی ساخته بکریت قه‌باره‌که‌ی ١٦ گێگابایت بێت به‌ڵام کاتی به‌کارهێنان به ٤ ئه‌یخوێنێته‌وه ئه‌مه‌ش به‌جۆرێک زیان گهیاندنێکه به مۆبایله‌که‌ت و به‌فیرۆچوونی ئه‌و بڕه پاره‌یه که پێت داوه.
لێره‌دا ئاشناتان ده‌كه‌ین به پرۆگرامێکی جیاواز و سه‌رنج ڕاکێش که ئه‌توانی له‌رێگایه‌وه زۆر به‌ئاسانی ساخته و ئه‌سڵی لێكتری جیا بكه‌ینه‌وه:
سه‌ره‌تا پرۆگرامه‌که له‌م لینکه‌وه دابگره : کلیک لێره بکه بۆ داگرتنی
دوای داگرتن و دامه‌زراندنی پرۆگرامه‌که پرۆگرامه‌که بکه‌وه و SD CARD ـه‌که بکه‌نه نێو مۆبایله‌که‌ته‌وه
پاشان بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م چاوه‌ڕوان ئه‌که‌یت بۆ نموونه وه‌ک ئه‌م میمۆریه یه‌کسه‌ر وه‌به‌رهێنه‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌ت پێده‌لێت و دڵنیایه‌ت ده‌کاته‌وه له ڕاستی میمۆری کارته‌که
به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانه‌یه‌کی نه‌زانراو بێت UNKNOWN (نه‌زنراو) یاخود INVAILD ئه‌یخوێنێته‌وه به‌وجۆره‌ش دڵنیاده‌بیته‌وه له ڕاستی و دروستی میمۆری کارته‌که‌ت
• ئەم بابەتە ئامادەکراوە لەلایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن