ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ به‌كاردێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووناكی شاشه‌ی مۆبایله‌ ئه‌ندرۆیده‌كه‌ت و پاراستی چاو له‌ تیشكه‌ زیان به‌خشه‌كان

ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر مۆبایل به‌كاردێنن به‌تایبه‌تی له‌شه‌ودا ڕه‌نگه‌ تیشكی ڕووناكی مۆبایله‌كه‌ت كاربكاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی چاوت و ببێته‌ هۆی ئازاردانی چاوت به‌ڵام له‌ڕێگای ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه‌ ده‌توانی تیشكی ‌ڕووناكی شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت بۆ نزم ترین ئاستی ڕووناكی كه‌م بكه‌یته‌وه‌ ئه‌مه‌ش سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ چاو.

به‌گشتی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه دوو سوودی گرنگی هه‌یه‌:

1- پارێزه‌ری چاو: پاراستنی چاو له‌ تیشكه‌ زیان به‌خشه‌كان له‌كاتی به‌كارهێنانی مۆبایل به‌تایبه‌ت له‌ شه‌ودا.

2- پارێزه‌ری وزه‌: هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌په‌ به‌كارهێنانی هێزی موبایله‌كه‌ت كه‌مده‌كاته‌وه‌ و شه‌حنی موبایله‌كه‌ت ده‌پارێزێت.

تێبینی: ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ كارده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندرۆیدانه‌ی كه‌ وه‌شانی (5.0) و به‌ره‌و سه‌ریان له‌سه‌ره‌ ، ئەگەر وەشانەکەت لەمە نزمترە دایمەبەزێنە چونکە کارناکات لەسەر مۆبایله‌كه‌ت.

شایه‌نى باسه‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ له‌لایه‌ن په‌ره‌پێده‌ریكى كورد به‌ ناوى ئه‌حمه‌د عومه‌ر عبدالله‌ دروست كراوه‌ .

                         لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ دابه‌زاندن

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.