لە میانەی بەشداریكردن لە پێشانگای ساڵانەی ئۆتۆمبێل كە لە شاری جنێف بە بەشداری 265 كۆمپانیا بە رێوە چوو , گەورە كۆمپانیای دۆجی ئەمریكی بە فەرمی ئۆتۆمبیڵی دۆج ڤایپەر (dodge viper 2015)ی نمایش كرد كە یەكێكە لە بەهێزترین ئۆتۆمبیڵەكانی ساڵی 2015 و توانای 1000 ئەسپی هەیە .
تایبمەندیەكانی دۆج ڤایپەر 2015 بریتیە لە بزوێنەرێكی 10 پستۆنی بە قەبارەی 8 پۆینت چوار لیتر كە توانای 645 ئەسپی هەیە لە كاتی ئاساییدا و لە كاتی زیاد كردنی خێرایی رۆیشتن ئەم توانایەی بەرز دەبێتەوە بۆ 1000 ئەسپ.
بزوینَەیر ئەو ئۆتۆمبیڵە لە توانیادا هەیە كە خێَراییەكەی لە سفرە بگاتە 60 میلل لە كاتژمێریكدا تەنها لە ماوەی 3 چركەدا و هەروەها لە ماوەی 11 چركەدا خێراییەكەی بگاتە 100 مییل لە كاتژمێریكدا .
جگە لە مانە تەواوی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان لەنێو ئەو ئۆتۆمبیڵە نوێیەی دۆجدا فەراهەم كراوە وەكو بوونی كامیرا و هەستیار و نەخشەی گۆی زەوی و لە هەمان كاتدا لە كاتی پەیوەست كردنی بە ئینتەرنیتەووە و پاشان بە مانگی دەسكردەوە , ئەوا دەتوانێت رێنمونی شوفێر بكات بۆ شوێنی مەبەست .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە كۆمپانیای دۆج یەكێكە لە بەنێ, بانگترین كۆمپانیاكانی جیهان لە بواری دروست كردنی ئۆتۆمبیڵ بە تایبەتی ئۆتۆمبیڵی سپۆرت و نرخی ئەو بەرهەمە نوێیشەی 89 هەزار دۆلاری ئەمریكیە .