لە ئێستادا کۆمپانیای فەیسوبک خزمەتگوزاری تکخستنی نامەی مێسینجەر و SMSی ژمارەکەتی بۆ مێسینجەر زیاد کردوە کە دەتوانیت لە شوێنی بەرنامەی میسیج مۆبایلەکەت لە رێگای میسینجەرەوە نامەی SMS بنێریت .
لەگەڵ ئەوەی لە لایەن زۆرێک لە خەڵکیەوە بە خزمەتگوزاریەکی چاک و باش دانراوە بەڵام لە هەمان کاتدا زۆرێک لە هاوبەشانی فەیسبوک بەم خزمەتگوزاریە هەراسان بونە بۆیە ئێمە لێرەدا فێرکاری راگرتن ئەم خزمەتگوزاریە بۆ ئەوانەی خزمەتگوزاریەکەیان لا کارایە داناوە ، لەگەڵ فێرکاری کارا کردنی ئەم خزمەتگوزاریە بۆ ئەوانەی ئەم خزمەتگوزاریەیان لا کارا نییە .
بۆ کاراکردنی خزمەتگوزاریەکە ئەم رێگایەن جێ بەجێ بکە :
سەرەتا برۆ بەشی کۆتای مێسینجەر(بەشی سێتینگ) وەکوو ژمارە 1 لە وێنەکە:
دواتر لەوێ برۆ بەشی SMS وەکوو ژمارە 2 لە وێنەکە:
کە بەشی SMS کردەوە لە بۆتنی سەرەوە نوسراوە (default sms app) وەکوو لە وێنەکەدا ئاماژەمان پێداوە گەر وەکوو وێنەکە بێت لە ئیستادا کارایە گەر وا نەبوو پەنجە بنێ بە دوگمەکە کارا دەبێت ،
ناچاڵاککردنی خزمەتگوزاریەکە (راگرتنی خزمەتگوزاریەکە)
وە ئەگەر ناتەویت ئەم خزمەتگوزاریە کارا بێت و دەتەوێت ئەم خزمەتگوزاریە نا چاڵاک بکەیت قۆناغی یەکەم جێبەجێ بکە بەچون بۆ بەشی کۆتای مێسینجەر(بەشی سێتینگ) وەکوو ژمارە 1 لە وێنەکە:
دواتر لەوێ برۆ بەشی SMS وەکوو ژمارە 2 لە وێنەکە:
دوای ئەوەی بەشی SMS کردەوە پەنجە بنێ بەم بۆتنەی سەری سەرەوە و بیکوژێنەوە وەکوو ئەم وێنەیە :
ئامادەکردنی : راوێژ سەعید