سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كوردستان بواری ته‌كنه‌لۆژیا تاكو ئێستا به شێوه‌ی پێویست نییه به‌ڵام ڕۆژ به ڕۆژ گه‌نجی به توانا و زیره‌ك له‌م بواره‌دا ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌یمه‌نی ١٩ ساڵانیش یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه كه سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌ن بچووكی و ڕه‌خنه‌ی ڕووخێنه‌ر و سستی ئه‌م بواره له ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام له هه‌وڵی به‌ره‌وپێشچوون دایه و ناوی ته‌واوی ئه‌یمه‌ن سه‌بڕی ئیسماعیله و خه‌ڵكی شاری زاخۆیه.
سه‌ره‌تای هاتنه نێو ته‌كنه‌لۆژیا بۆ ئه‌م گه‌نجه بۆ ساڵی ٢٠١٠ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كات سه‌ره‌تای ئاشنا بوونی بوو و به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌ره‌وپێشچوونی خۆی ده‌دات به‌ڵام وه‌ك خۆی باس له‌وه ده‌كات كه پشتیوانی زۆر كه‌مه و بواره‌كه‌ی زۆر به چاوێكی بچووك سه‌یر ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌یمه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌ڤه‌ری بادینان له دایكبووه زۆرینه‌ی فێركاری و نووسینه ته‌كنه‌لۆژیه‌كانی بادینی زمانن به‌ڵام ئه‌و باس له‌وه ده‌كات خه‌ڵكی بادینان زیاتر سه‌یری بابه‌تی زمانی سۆرانی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها حه‌زی ته‌كنه‌لۆژیا له بادینان كه‌مه به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یێنێت كه كه‌سی شاره‌زا و ئه‌كادیمیان نییه به‌ڵكو كه‌سانی شاره‌زایان زۆره به‌ڵام پشتگیریان كه‌مه.
ئه‌یمه‌ن باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئێستا فێركاریه‌كان و ڤیدیۆ ته‌كنه‌لۆژیه‌كانی گه‌ر به زمانی سۆرانی بان بینه‌ریان زیاتر ده‌بوو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه ماڵه‌وه‌یان ڕاسته دژایه‌تی ناكه‌ن به‌ڵام ئه‌وانیش حه‌زی ته‌كنه‌لۆژیان كه‌مه و پاڵپشتی كه‌می ئه‌و كوڕه زاخۆییه‌ن.
ئه‌یمه‌ن باس له‌وه ده‌كات كه ئێستا داواكاری بۆ ئاندرۆید ناردووه تاوه‌كو زمانی كوردی زیاد بكه‌ن هه‌روه‌ها ئه‌یمه‌ن خۆشحاڵه به‌وه‌ی كه له ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ هێرشی كردۆته سه‌ر كۆمه‌ڵێك سایتی داعش و هاكی كردوون كه خه‌ڵك وه‌ك پێشمه‌رگه ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن كردووه.
به هۆی خۆشه‌ویستی بۆ پێشمه‌رگه پڕۆگرامێكی درووست كردووه به ناوی Peshmerga language كه پڕۆگرامه‌كه پڕۆگرامێكی ئۆنڵاینه و له‌سه‌ر سیسته‌می ئاندرۆید كار ده‌كات و پڕۆگرامه‌كه‌ش بۆ فێربوونی ٩ زمانی جیهانیه كه بریتین له زمانه‌كانی ئینگلیزی ـ تورکی ـ دانیمارکی ـ فرەنسی ـ ئیتالی ـ هولەندی ـ ئیسپانی ـ سوێدی ـ نەرویجی ، وه ئه‌یمه‌ن هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت كه له كاتێكی نزیكدا بتوانێت كه كۆمه‌ڵێك كۆرسی ته‌كنه‌لۆژی به زمانی بادینی بڵاو بكاته‌وه و ببێته كه‌سێكی ئەکادیمی و مرۆڤێکی سیکورتی.