گەورە كۆمپانیای فەیسبووكی ئەمریكی بڕیارێكی نوێ ی تایبەت بە پەیجەكان ڕاگەیاند و ئاژمارە بەوە دەدات كە لایكە ساختەكان دەسڕێتەوە .
ماوەیەی هەفتەیەكە كۆمپانیای فەیسبووك ئەو بڕیارەی خستۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و بە شێوەیەكی خودكار(ئۆتۆماتیك)هەموو ئەو لایكە ساختانە دەسڕێتەوە كە پێشووتر لایكی پیەجەكانیان كردوە .
سەبارەت بەسڕینەوەی ئەو لایكە ساختانە ، كۆمپانیای فەیسبووك دەڵێت : هەموو ئەولایكانە دەسڕێتەوە كە پێشووتر بە ساختە یان لە ڕێگای بەرنامەی تایبەتەوە یاخود بەهۆی تێكەڵ كردنی دوو پەیج ژمارەی لایكی ئەو پەیجانە زیاد كراون .
لە درێژەی ئەو هەڵمەتەدا كۆمپانیای فەیسبووك ئاماژە بەوە دەدات كە زۆریتن ئەو لایكە ساختانە هی ئەو ئەژمار(ئەكاونت)انەیە كە دروست كراون و ماوەیەكی زۆرە هیچ چالاكیەكیان نەبوە نە لە ئەژماری خۆیان نە لە بەشداری كردن لە چالاكی پەیجەكان.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە فەیسبووك گەورەترین تۆڕی كۆمەڵایەتیە لە جیهاندا و لە ساڵی 2004 لەلایەن مارك زوكەربێرگەوە دامەزراوە و ژمارەی ئەندامانی زیاتر لە 1 ملیار ئەندامە