گومانی تێدا نییە بەرەو پیش بردنی مۆبایلی زیرەک بەرەو پیشبردنەکی زۆری بە خۆیەوە بینیوە تا وای لێهاتوە لە ئێستادا مۆبایل دەرچوە بە رامی ٨ گێگا و بونی زاکیرەیەکی زۆر و بوی کامیرایەکی پێشکەوتوو و دیقە بەرز و چەندان تایبەتمەندی بەرز و ناوەزەی تر لە ئێستادا دەرچوە ، بۆیە نابێت کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی مۆبایل هەر ئاوا دابنیشن و پەرە زیاتر بە مۆبایل نەدەن هەر کۆمپانیایەکیش هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ زیادکردنی زیاترین تایبەتمەندی بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی لە پێناو فرۆشتنی رێژەیەکی زۆر لە ئامێرەکانیدا .
لێرەدا ابسی چەند هەلە و رەخنەیەکی تەکنەلۆژی دەکەین کە ئاراستەی چەند کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی بواری مۆبایل کراوە لە ساڵی رابردودا بەو هیوایەی لەم ساڵدا دوبارە نەبێتەوە .
یەكێک لە کارە هەرە سەقەت و ناخۆشەکان ونی یەک دەرچەیە بۆ سیم کارد و میمۆری ،وە دەتوانین بڵێین هەر مۆبایلێک بەم جۆرە بێت و یەک دەرچەی هەبیت بۆ سیم اکرد و میمۆری ئەوا رێزی بەکارهێنەری نەگرتوە چونکە بەکارهێنەر هەر کاتێک پێ وسیتی بە میمۆریەکەی بێت دەری بهێنێت لەگەڵیدا شەبەکەی مۆبایلەکەشی نەمێنێت بە هۆی هاتنە دەرەوەی سیم کاردەکەی ،بۆیە بروا ناکەم لەم ساڵ و ؛ە ساڵآنی داهاتوشدا هیچ کۆمپانیایەکی تر ئەم جۆرە دەرچەیە بۆ مۆبایلەکەی دابنێت .
بێ هیچ گومانێک هەر مۆبایلێک پشتگیری بارگاوی کردنەوەی خێرا نەکات ئەوا بە مۆبایلێکی کۆن دادەنرێت و کاتەکەی بەسەرچوە ، زۆربەی کۆمپانیاکانیش لە ئیستادا پشتگیری ئەم جۆرە تایبەتمەندیە دەکەن لە مۆبایلەکانیان و شاحنەی زوو بارگاوەی کەرەوە لەگەڵ مۆبایلەکانیاندا دادەنێن ،تەنانەت لە هەندیك لە زۆرێک لە مۆبایلە هەرزانەکانیشدا ئەم تایبەتمنەدیە بەدی دەکرێت ،ئەم تایبەت مەندیە بۆتە داواکاریەکی گرینگ و ئەمەش دوای ئەوەی مۆبایلە هۆشمەندەکان بونەتە بەشێکی گرینگ لە ژیانی رۆژانەمان وە بۆ کوردستانی خۆشماندا بە هۆی کەم بونی کارەبا و پێویست بونی زۆرمان بە مۆبایل ئەم تایبەت مەندیە سودێکی زۆر بە بەکارهێنەر دەگەیەنێت .