Galaxy Note 7: لای هەمووان ئاشکراییە کە گرفتی تەقینەوەی پاتری هەبوو لە کاتێکدا ئەگەر ماوەیەکی زۆر لەسەر بارگاویکەرەکە بمایەتەوە، ژمارەکان لە ئەمیرکا دەڵێن لە ١٠٠ ئامێر یەک ئامێر توشی ئەم ڕووداوە بووە، ئەمە لە کاتێکدایە ملیۆنان ئامێر ڕەوانەی فرۆشگا و بازاڕەکان کراون، وە تا ئێستا داهاتووی سامسۆنگ دیار نییە کە چەندێک زەرەر دەکات بەڵام ڕووداوەکان ئەجێندای زەرەری زۆر گەورە نیشان دەدەن.

ئەمڕۆ Tim Baxter، سەرۆکی سامسۆنگ ئەلکتریک لە ئەمریکا، دوایەکی ئاڕاستەی ئەوانە کرد کە خاوەنی Galaxy Note 7ـن، وتی: لێبوردنمان هەیە، وە تکایە دووربکەنەوە لە Note 7، بیکوژێنەوە و کاری پێمەکەن.

وە دەڵێت “هەموو شتێک ڕاستە”، ئێمە لەگەڵ ڕێکخراوی CPSC لە نزیکەوە کاردەکەین و هەوڵئەدەین بۆ جێبەجێکردنی پلانێک بۆ پاراستنی بەکاربەرە ئەمریکیەکان، وە ئێمە پەیامێکی جیهانیمان بڵاوکردەوە و هەر زوو هەوڵی فڕۆشتنی Note 7 ڕاگرت و داوامان لێکردن بوەستن تا بەراوارێکی تر دادەنێین، تا ئەمڕۆکە زیاتر لە ١٣٠ هەزار ئامێرمان ئاڵگۆڕپێکردنەوە.

 زیاتر لە یەک ملیۆن ئامێری چالاکراوی Note 7ـمان هەیە لە ئەمریکا

“بەردەوام دەبین لە هەنگاوەکانمان بۆ ئاڵگۆڕکردنی هەر Note 7ـێک لە فرۆشگاکان”، Tim Baxter بەردەوام بوو، دووپاتیکردەوە کە ئاڵگۆرکردنی ئامێرەکان بەردەوام دەبێت تا کۆتای گرفتەکە وە تاکە چارەسیشە (چونکە بە دانانی پاتریەکی نوێ، گرفتەکە چارە دەبێت)

وە Tim Baxter لە کۆتایدا وتی:

“بۆ بەکارهێنەرانی Note 7, ئەگەر تا ئێستا موبایلەکەت ئاڵگۆڕپێنەکردووە، تکایە تکایە بیکوژێنەرەوە و بیگەڕێنەوە بۆمان”

 

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە ئەندرۆکورد ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.