ئەمڕۆ بە فەرمی لە کۆنگرەیەکی تەکنەلۆژیدا، کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری هەموو ئەو هەواڵانەی پشت راستکردەوە کە باسیان لە بوونی چوار کامێرا دەکرد لە مۆبایلی Samsung Galaxy A9، 2018.
مۆبایەلە هۆشمەندەکەی سامسۆنگ هەڵگری چوار کامێرای تایبەتمەندی زۆر بەرزە لە دواوە و هەریەکێک لەم کامێرایانە فرمانی جیاواز جێبەجێ دەکەن و جوانی زیاتر بە وێنەکان دەدەن!
کامێراکان بەم جۆرە دابەش کراون:
کامێرای یەکەم :توانای هەشت مێگاپێکسڵی هەڵگری هەستەوەری پانی تەواوە کە لە توانایدا تاوەکوو ١٢٠ پلە وێنە بگرێت.
کامێرای دووەم: توانای دە مێگاپێکسڵی هەڵگری تایبەتمەندی تێلی فۆتۆ لێنزە کە توانای زووم کردنی دووهێندەیە
کامێرای سێیەم: توانای ٢٤ مێگاپێکسڵی هەیە و وەک کامێرای سەرەکی کار دەکات
کامێرای چوارەم:توانای پێنج مێگاپێکسڵی هەیە، هەرچەندە تواناکەی کەمترە لەوانی تر، بەڵام زیاتر بۆ کاری نزیک بەکاردێت وەک پەخشە راستەوخۆکان و وێنە نزیکەکان

Samsung-Galaxy-A9 galaxy-a9_kv_l

]

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.