لە هەنگاوێكی كەم وێنەدا، گەورە كۆمپانیای فەیسبووكی ئەمریكی خزمەتگوزاری بەكارهێنانی فەیسبووكی بە بێ بوونی هێڵی ئیینتەرنێت خستە كار.
فەیسبووك ماوەیەكه سهرقاڵى پڕۆژهى Internet.org كه ئامانجیان دابین كردنى هێڵى ئینتهرنێته به خۆڕایى لهسهرانسهرى جیهان و شەوی ڕابردووش ئەم خزمەتگوزاریە كەوتە كار.
كۆمپانیای فەیسبووك ئاماژە بەوە دەكات كە لە هەنگاوی یەكەمدا 30 ووڵاتی هەژار نشینیان دەست نیشان كردوە و یەكێكیش لەوان ووڵاتی عێراقە .
لە ئێستادا ئهم خزمهتگوزاریه تهنها بۆ بهشدار بوانى هێڵى كۆڕهك تلیكۆمه و له داهاتوویهكى نزیكدا بۆ تۆڕهكانى تریش فهراههم دهبێت .
ئەم خزمەتگوزاریە دەتوانێت لەسەر مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەكان كارا بكەیت بە مەرجێك ئۆپەرەیتن سیستەمەكەیان ئەندرۆید یان ئای ئۆ ئێس بێت …
ئەو مۆبایلانەی ئۆپەرەیتن سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیر كراوە بریتین لە ( سامسۆنگ ، ئێڵ جی، هواوی ، ئێچ تی سی، سۆنی ، مۆترۆلا…..هتد)
سیستەمی ئای ئۆ ئێس یش لەسەر ئایفۆن و ئایپاد جێگیر كراوە ..
لە ڕێگای ئەم خزمەتگوزاریەی فەیسبووك دەتوانیت بە بێ بوونی هێڵی ئینتەرنێت سوودمەند بیت لە بەكارهێنانی (فەیسبووك ، فەیسبووك ماسنجەر ، كەش و هەوا ، مەكینەی گەڕانی BING، ویكیپیدیا ، بی بی سی، ویكی هاو ، دەیان خزمەتگوزاری تر …)
بەكارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن بەم هەنگاوانەی خوارەوە ئەم خزمەتگوزاریە كارا بكەن ، وە لەسەر وێنەكەش هەنگاو بە هەنگاو ڕوون كراوەتەوە ..
1- سەرەتا برۆ سەر بەشی sittnings لەسەر شاشەی مۆبایلەكەت ..
2- پاشان Mobile Networks هەڵبژێرە .
3- پاشان بڕۆ سەر بەشی Access point names كرتە بكە .
4- دواتر لە new APN كرتە بكە .
5-وەكو لە وێنەكە دیارە لە بەشی NAME بنوسە free internet وەلەبەشی APN بە هەمان شێوە ووشەی free internet بنوسە .
5- لە هەنگاوە شەشەم بەشی data connection كلیك بكە .
7- هەنگاوی دواتر لە یەكێك لە براوسەرەكان (گۆگڵ كرۆم ، فایەر فۆكس، سەفاری ، ئۆپێرا ..هتد) بنوسە .freebasics.com و كرتە بكە .
8- كۆتا هەنگاو كلیك لەسەر فەیسبووك بكە و بە شێوەی خۆڕایی بەكاری بهێنە …..
وەكو لە وێنەی 9 دیارە كە نوسراوە facebook with free data واتە بە شێوەی خۆرایی فەیسبووك بوكار ئەهێنێت ..
بۆ ئەوانەی ئایفۆن و ئایپادیان هەیە ..
1- سەرەتا برۆ بەشی sittnings دواتر كرتە لەبەشی cellular بكە .
2- دواتر كرتە لە بەشی cellular data network بكە .
3- دواتر لە بەشی NAME بنوسە free internet وەلەبەشی APN بە هەمان شێوە ووشەی free internet بنوسە .
4- هەنگاوی دواتر لە یەكێك لە براوسەرەكان (گۆگڵ كرۆم ، فایەر فۆكس، سەفاری ، ئۆپێرا ..هتد) بنوسە .freebasics.com و كرتە بكە .
5- كۆتا هەنگاو كلیك لەسەر فەیسبووك بكە و بە شێوەی خۆڕایی بەكاری بهێنە …..