سەرەتای دەرکەوتنی لینوکس :-

لە سالی ١٩٩١ ‌کاتی کە شەری سارد بەرەو کۆتایی دەرۆیشت و ئاشتی سەری ھەلدابوو، لە جیھانی کۆمپیوتەر دواڕۆژێکی ڕۆناک بەدیاردەکەوت ، ھێزی ھاردوێری نوێ و سنوردارکراوی کۆمپیوتەرەکان بەرەو کۆتایی دەڕۆیشت بەڵام ھێشتا شتێک کەم بوو، و ئەوە شتێک نەبوو تەنیا بە دیدێکی قول لە بابەت سیستەمەکانی سەرەکی.دۆس( DOS ) ئیمپراتوریەتی کۆمپیوتەرەکانی لەدەست بوو، سیستەمەکانی سەرەکی بێ ئێسک کە بەنرخی ٥٠٠٠٠$ لە ھاکەرێک بە ناوی بیڵ گەیتس (Bill Gates) کڕدرابوو بە پڵانێکی بازرگانی ھەستیار، بۆ تەواوی جیھان بلاو کرابوویەوە‌.بەکار ھێنەرانی PC ڕێگایەکی تریان نەبوو ،کۆمپیوتەرەکانی ماکینتۆش باشتر بوون بەڵام نرخێکی یەکجار بەرزیان ھەبوو و لەدەست کەس دا نەبوو سودیان لێوەربگرێ.

یونەکس پێش لینوکس :-

unix_logo_oldschool

چادرێکی تری جیھانی کۆمپیوتەر جیھانی یونیکس بوو، بەڵام یونیکس خۆی لە خۆی دا زۆر گران بوو، ئەوندە گران بوو کە بەکارھێنەرانی کۆمپێوتەر کەسێک توانای نزیک بوونەوەی لێ نەبوو. کۆدی سەرەکی یونیکس کە لە ڕێگای تاقیگەکانی بل بین زانکۆکان بڵاو کرابووە، بە ووردی چاودێری دەکران تاکوو بۆ‌ گشتی ئاشکرا نەبێت، بۆ چارەسەری ئەو بابەتە، ھیچ یەک لە بەرھەم ھێنەرانی نەرمەکاڵاکان ڕێگە چارەیەکیان پێش کەش نەکرد.پێشبینی دەکرا ئەو ڕێگا چارەیە بە شێوەی سیستەمی سەرەکی MINIX پێشکەش بکرێت. ئەو سیستەمە سەرەکیە کە لە سەرەتا بە دەستی (ئا‌ندرۆ ئێس تاننباوم Andrew S.Tanenbaum) زانایەکی ھۆلەندی نووسرابوو بە مەبەستی وانەی چاڵاکی ناوخۆی سیستەمێکی سەرەکی .ئەو سیستەمە سەرەکیە بۆ ئەنجام دان لەسەر پڕۆسێسەرەکانی ٨٠٨٦ ئینتێل دروست کرا بوو و بە زووی بازاری پڕ کرد.
وەکوو سیستەمێکی سەرەکی MINIX زۆر باش نەبوو، بەڵام باشی سەرەکی ئەو لەدەست بوونی کۆدی سەرەکیەکەی بوو. ھەرکەسی کە کتێبی سیستەمی سەرەکی تاننباومی بەدەست ھێنابا بە ١٢٠٠٠ دێری کۆدی نووسراو شارەزایی لە زمانی C و اسمبلی پەیدا دەکرد. بۆ یەکەمین جار بەرنامە نووسێک یان ھەکەرێک ئەی توانی کۆدی سەرەکی سیستەم بخوێنێتەوە، شتێک کە بەرھەم ھێنەرانی سۆفت وێرەکانی ئەویان سنوردار کردبوو.
بەرنامە نووسێکی زۆر باش واتە تاننباوم بووە ھۆکاری چاڵاکی مێشکەکانی بیرکەر لە زانستی کۆمپیوتەر ، لە بابەتی باس و گفتوگۆ بۆ سازدانی سیستەمی سەرەکی. قوتابیانی کۆمپیوتەر لە زانکۆکان لە سەرانسەری جیھان لە خوێندنەوەی کتێب و کۆدەکانی سەرەکی سیستەمی کە لەسەر کۆمپیوتەریان دا بوو تێگەیشتبوون.و یەکێک لەوانە ( لینوس توروالدز Torvalds Linus ) بوو.

لەدایکبوونی لینکس و ئاشنایەتی لەگەڵ گنوو :-

لە سالی ١٩٩١ لینوس بندیکت توروالدز قوتابی سالی دووەمی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی ھلسنکی فنلەندی و ھەکەرێکی خۆ فێر بوو.ئەو فنلەندیە ٢١ سالە عاشقی شت پینەکردنی سنوردار بوو کە سیستەمیان لە ژێر فشار دانابوو، بەڵام سەرەکی ترین شتی کە بوونی نەبوو سیستەمێکی سەرەکی بوو کە بتوانێ نیازی شارەزایان بەدەست بێنێ .MINIX باش بوو بەڵام تەنیا سیستەمێکی کارا بوو تایبەت بە قوتابیان و زۆر وەکوو ئامرازێکی فێرکاری بوو تا ئامرازێکی بەھێز بۆ بەکارھێنەرانی کاری بەھێز.لەو کات دا بەرنامە نووسەکان لە سەرانسەری جیھان بە ڕێگەی پڕۆژەی گنۆ (GNU) کە بەدەستی ڕیچارد استالمن (ڕیچارد ستۆڵمەن ) دەست پێکرابوو سەرگەرم بوون،
مەبەستی ئەو پڕۆژەیە سازدانی جولانێک بوو بۆ بەدەست ھێنانی سۆفت وێرەکانی بەڵاش لە ھەمان کاتدا باش بوون، استالمن بیرۆکەی خۆی لە تاقیگەی ناوداری بیری دەستکردی زانکۆی MIT بۆ سازدانی بەرنامەیەکی ڕێکخەر Emacs لە ناوەند و کۆتایی حەفتاکان دەست پێ کرد تا سەرەتایی ھەشتاکان زۆربەی بەرنامە نووسەکانی لێوەشاو لە تاقیگەکانی بیری دەستکردی MIT کێشرابوون بۆ کۆمپانیاکانی نەرمەکاڵای بازرگانی و لەگەلیان ڕێکەوتننامەی ھەلگرتنی نھێنی و ئەسرار واژوو کرابوون. بەڵام استالمن دیدێکی جیاوازی ھەبوو ئەو لای وابوو بە جیاوازی لەگەڵ بەرھەمەکانی تر نەرمەکاڵاکان دەبێت لە سنورداری کۆپی و سازدانی گۆڕانکاری لە ناویان ئازاد بن تا بتوانرێ رۆژ لەدوای ڕۆژ نەرمەکاڵای باشتر و کاراتر بەرھەم بھێندرێت

gnulinuxLogo
بە ئاگادار کردنەوەی خۆی لە سالی ١٩٨٣ ، پڕۆژەی GNU دەستیپێکرد، ئەو جوڵانێکی دەست پێ کرد تا بە فەلسەفەی خۆی بۆ بەرھەم ھێنان و پێشکەش کردنی نەرمەکاڵە ھەڵبستێت ، ناوی GNU کورتکراوەی Gnu is not unix . بەڵام بۆ دەستگەیشتن بە ئاواتەکانی خۆی بۆ سازدانی سیستەمێکی سەرەکی بەڵاش ، سەرەتا پێویستی ھەبوو تا ئامرازەکانی پێویست بۆ ئەم کارە دروست بکات. بەو ھۆیەوە لە سالی ١٩٨٤ ئەو دەستی کرد بە نووسین و سازدانی کامپایلر زمانی C گنو بە ناوونیشانی GCC. ئامرازێکی سەرسورھێنەر بوو بۆ بەرنامەنووسەکانی سەربەخۆ. ئەو بە جادووی ئەفسانەیی خۆی بە تەنیای ئامرازێکی دروست کرد کە لە تەواوی ئامرازەکانی کە تەواوی بەشەکانی بەرنامەنوسانی بازرگان سازیان دابوو.باشتر بوو.GCC یەکێک لە بەکارھێنەرترین و بەھێزترین کامپایلرە کە تاکوو ئێستا دروست کراوە.

بۆ ئەو بەڕێزانەی بەشی یەکەمیان چاولێنەکردووە ئەم بەستەرە کرتەبکەن

بەشی یەکەم

بۆنوسینی ئەم بابەتە سودم لە پێگەی کاروان ئایتی و وێکیپیدیا وەرگرتووە !                                                      ئەم بابەتە لە بەرواری  | 24/7/2016 | نوسراوەتەوە !

کۆتایی بەشی دووەم بەم زوانە دوای چاوپێخشاندن و نوسنەوەی بەشی سێیەم لە داهاتویەکی نزیک بڵاودەکرێتەوە…

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم کارزان کمال شارەزام لە بواری ئایتی و دیزاین بەگشتی و دروستکردنی وێب سایت و ماڵپەڕ وە شارەزام لە سیستمی لینوکس و ئەندرۆید هەیە بۆماوەی 3 ساڵ كارم كردوە تێدا ڕێکخەری چەندین خولم لە بواری دیزاین و كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بێ بەرامبەر , وەک دەستەی بەڕێوبەرانی تیک ئای کار دەکەم ، ئامانجم گەیاندنی زانیاری و فێرکردنی تاکی کورد لە بواری تەکنەلۆژیا.

Comments are closed.