دانیشتنی ڕاست و دروستی بەردەم كۆمپیوتەر زۆر پێویستە بۆ ئەوانەی كەماوەیەكی زۆر لەبەردەم شاشەكەیدا دەمێننەوە، هەروەها ڕەچاوكردنی چەند ڕێنماییەكیش بۆ پاراستنی سەلامەتی باری تەندروستی، ئەو كەسانەی دووچاری كێشە دەكاتەوە.

بەپێی لێكۆڵینەوە زانستییەكان، بەهەڵە دانیشتنی بەردەم كۆمپیوتەر، دەبێتە هۆی زۆرێك لەنەخۆشییەكانی كۆئەندامی دەمارو بینین و ماسولكەو ئێسك.

گرنگترین ڕێنمای لەپێناو پاراستنی لەشی بەكاربەری كۆمپیوتەر:

– پێویستە ئاستی سەرت بەجۆرێكبێت كە بەكەمترین شێوەی ملی بۆ دابنەوێنێت.

– هەوڵبدە زۆر لەبەردەم كۆمپیوتەردا نەمێنیتەوەو هەر نیو كاتژمێرێك بۆ دوو دەقە جێگەكەی خۆت بەجێبهێڵەو هەندێك وەرزشی سادە بكە.

– پێویستە ئاستی نێو شاشەی كۆمپیوتەرەكەت (مۆنیتەر) هاوئاستی لوتت بێت لەكاتی  دانیشتندا و هەردو مەچەكیشت گۆشەی وەستاویان دروست كردبێت و لەكاتی بەكارهێنانی كیبۆرددا نەنوشتابێتەوە.

– هەوڵبدە باری سەرت لەگەڵ بڕبڕەی پشتت یەك ئاستی ڕێكبن.

– پێویستە ئەو مێزەی كۆمپیوتەرەكەی لەسەر دانراوە، لێتەوە نزیكبێت و لێوارەكەی بەر سكت بكەوێت لەگەڵ بوونی فلتەری تایبەت لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكەت.

– بەكار نەهێنانی مۆبایل لەكاتی سەرقاڵی دەستەكانت بەجۆرێك ئامێری موبایلەكە بەگۆشەی نێوان سەرت و شانت ڕابگرە بۆیە باشتر وایە هیدفۆن بۆ مۆبایلەكەت بەكاربهێنیت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.