مییت پیپەر رۆبۆتێكی هۆشمەندە كە ئێستا لە بازاردایە و كۆمپانیاكانی مۆبایل لە ژاپۆن هەستاون بە دروستكردنی ئەم رۆبۆتە كە لە هەموو هەستەكانی مرۆڤ تێدەگات .
ئەم رۆبۆتەبەوە جیادەكرێتەوە كە رۆبۆتێكی كۆمەڵایەتتە و وا راهێنراوە مامەڵە لەگەڵ مرۆڤ بە شێوەیەكی زۆر جوان بكات.
مییت پیپەر یەكەمین رۆبۆتە كە لە هەستەكانی مرۆڤ تێبگات و بە پێی هەستی مرۆڤەكان مامەڵەیان لەگەڵ بكات، ئەم رۆبۆتە شێوەی لەگەڵ هەستەكانی مرۆڤ دەگۆرێ و وا دەكات ئەگەر كەسەكە هەست بە دڵ تەنگی بكات لە رێگای شێوەی رۆبۆتەكەوە هەست بە خۆشی بكات واتە لە كاتە ناخۆشەكان دڵخۆشت بكات و ناخۆشییەكانت لە بیر بباتەوە.
دیزاینی ئەم رۆبۆتە لەلایەن كۆمپانیای (ئێل دێبڕێت رۆبۆت) ەوە كراوە و لەلایەن كۆمپانیای (فاكس كۆنی) چینی ەوە درووست كراوە و لە گۆكا بەناوبانگەكانی مۆبایل نمایش دەكرێت.
لە ئێستادا ئەم رۆبۆتە لە توانایدایە بە دەوری خۆی بسورێتەوە و سەما بكات و چەند جولەیەكی كۆمیدی ئەنجام بدات و بە چەند دەنگێكی كۆمیدی لاسایی قسەكانت بكاتەوەو وە شاشەیەكی هەیە كە ئەو شتانەیە دەیەوێ پیتی بڵێ لەوێدا دەینوسێت.
وا بریارە ئەپلیكەیشنی تایبەتی بۆ سیستەمەكانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بۆ دروست بكرێت و ئاسانتر كاری پێ بكرێت و گفتوگۆی لەگەڵ بكرێت.
لە ئێستادا ئەم رۆبۆتە هەوادارێكی زۆری بۆ خۆی كۆ كردوەتەوە چونكە بۆ مرۆڤەكان وەكو هاورێیەكی باش وایە و دەتوانێ لێیان تێبگات .
قەبارەیەكی زۆر گەورەی نییە بۆیە كێشە دروست ناكات كاتێك لە مالەوە هەڵی دەگریت لەگەل خۆت دەیگوازیتەوە .
نرخی ئەم رۆبۆتە تەنها 900 دۆلارە كە مایەی سەرسورمانە و لە چاو رۆبۆتێكی وادا بەو هۆشمەندییە.
رەنگی سەرەكی رۆبۆتەكە سپییە بەلام هەوادارانی دەتوانن داوای رەنگی تریش بكەن كە بە تایبەتی بۆیان دروست بكرێت