ڕەنگە زۆربەمان توشی ئەو حاڵەتە بوبین کاتێک مۆبایلەکەمان دەفرۆشین دوودڵ بین لەوەی کە ئایا زانیاریەکانمان دەگەڕێنرێتەوە یان نا؟
چۆن ڕێگری بکەین؟
وەڵام:
کاتێک ئێمە فایلێک دەسڕینەوە لە نێو مۆبایلەکەماندا ئەوا شوێنەواری فایلەکە دەمێنێتەوە و دەتوانرێ بگەڕێندرێتەوە تا ئەوکاتەی فایلێکی تر جێگەی دەگرێتەوە،
وە بۆ ئەوەی ڕیگری بکەین لەم کردارە ئەوا دەبێ ئەم کردارانە جێبەجێ بکەین:
١-فۆڕماتکردنی مۆبایلەکەمان بە تەواوی.
٢-پرکردنەوەی بیرگەی مۆبایلەکەمان جارێکی تر بە شتێک کە نەمانەوێت و پاشان سڕینەوەیان.
مەبەست لەمە واتە بۆ نموونە تۆ ئێستا مۆبایلەکەت فۆرمات کردووەتەوە بەڵام شوێنکاری فایلەکان هەر ماوەتەوە،
پێویستە ئێمە ڤیدیۆیەک یاخود فیلمێک یان هەر جۆرە فایلێک بخەینە نێو مۆبایلەکە وە چەندین جار کۆپی بکەین تا زاکیرەی مۆبایلەکەمان
بە تەواوی پڕدەبێ و پاشان ئەو فایلانە بسڕینەوە ،بەم شێوەیە شوێنەواری فایلە کۆنەکان نامێنێت و شوێنەواری ئەو فایلەی تێ دەچێت کە کۆپیمان کرد و سڕیمانەوە.
چیتر داتاکانمان ناتوانرێت بگێڕدرێتەوە
تێبینی:ئەم کارە بۆ هەموو مۆبایلە هۆشمەندەکان دەبێت.