ئاپێکی مۆبایل لە روودانی زەوی لەرزە ئاگادارت دەکاتەوە زانایانی بواری زەوی ناسی و زانستی سایزمیک، توانیویانە بەرنامەیەکی مۆبایل بەناوی مای شەیک( MyShake) تایبەت بە ئامێرەکانی سیستەمی ئەندرۆید دروست بکەن کە بەکارهێنەران ئاگادار دەکاتەوە لەئەگەری روودانی زەوی لەرزە.
شێوازی کارکردنی بەرنامەکە بریتیە لە تۆمارکردنی هەر لەرینەوەیەک رێگەی هەستیارەکانی مۆبایلەوە و ناردنی بۆ ناوەندێکی زانستی. واتە : کاتێک لەرینەوە یان زەمین لەرزە لەناوچەیەک خەریکە دەست پێدەکات بە لەرینەوەی کەم ، ئەوا ئەو مۆبایلانەی کە لەم ناوچەیەدان،لەرینەوەکە تۆمار دەکەن و بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی دەنێرن ، بەم جۆرە هەزاران داتا بۆ ناوەندەکە دەڕوات و زانایان کاری لەسەر دەکەن و لە ئەگەری روودانی زەمین لەرزەی بەهێز لەوناوچەیە بەکارهێنەرەکان ئاگادار دەکەنەوە تەنها لەماوەی یەک خولەک دوای بەدەست گەیشتنی زانیاریەکان.
هەروەها راستەوخۆ ناوچەکانی تری کە ئەگەری روودانی هەیە ئاگادار دەکاتەوە. بۆ نمونە :ئەگەر لە ویلایەتی سان بێرناندینۆ بومەلەرزە رووبدات ، راستەوخۆ بەرنامەکە خەڵکی لۆس ئەنجیلۆس ئاگادار دەکاتەوە کە دوای کەمێکی تر بومەلەرزە دەگاتە ئەوێش. بەم جۆرە خەڵکێکی زۆر پارێزراو دەبن و پێش روودانی هەر بومەلەرزەیەکی نەخوازراو ئاگدار دەبن،

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.