په‌ره‌پێده‌رانى به‌رنامه‌ ئیسلامیه‌كان به‌ زمانى كوردی ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ توانیویانه‌ بەرنامەی (ڕاڤەی ١٠٠ فەرموودە) بۆ ئەندرۆید تەواو بکەن و لە گوگڵ پلەی ستۆر بڵاوی بکەنەوە و لەئێستادا دەتوانن دایبگرن .

– ناوەڕۆکی بەرنامەکە وەرگیراوە لەکتێبی (ڕاڤەی ١٠٠ فەرموودەی صحيحى بوخاری و موسلیم) لەنوسینی مامۆستا محسن محمود سليمان پێشنوێژو ووتار خوێنی مزگەوتی سه‌ڵاحەدین لە زەڕایەن،

مسوڵمانی خۆشەویست بزانە لەدوای کیتابەکەی خوای گەورە ڕاستترین و دروستترین کتێبی فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا صل الله عليه وسلم بریتیە لە سەحیحی ئیمام بوخاری و موسلیم ، ئەم ئیمامە بەڕێزانە بۆ کۆکردنەوەی ئەم فەرموودانە چەندین شار و وڵاتیان بڕیوە وە چەندین مانگ ڕێیان کردوە بۆفەرمودەیەک ئێستاش ئێمە زۆر بەئاسانی لەبەر دەستماندایەو شیکراونەتەوە بۆمان، ئەوەی لەسەر ئێمەیە کارپێکردنیان و بڵاوکردنەوەیانە بۆ غەیری خۆمان.

– بەرنامەکە لەئەندرۆیدی ٤.١ بەرەەو سەر کاردەکات و بەشێوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بە(ماتێریاڵ دیزاین) دیزاین کراوە وە کۆمەڵێك تایبەتمەندی گرنگی بۆدانراوە وەگونجێنراوە بۆ سمارتفۆن و تابلێتەکان، .

لینکی گوگڵ پلەی ستۆر بۆدابەزاندنی بەرنامەکە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.