كۆمپانیای ئینتەرنێتی فاستلینك، لەپەیامێكدا كە بۆ بەشداربوانی ناردووە، ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە كارتێكی فاستلینك لەلایەن كەسانێكی نادیارەوە كەوتووەتە بازاڕەوە كە لە دەرەوەی سیستمی كۆمپانیاكەیە.

كۆمپانیاكە هەروەها داوا لەهاوبەشەكانی دەكات، كارتی ئینتەرنێتی فاستلینك لەشوێنە ڕەسمییەكان و بریكارەكانیان بەدەستبهێنن و بەهیچ شێوەیەك لەدەستی كەسانی نادیار نەیكڕن.

لەپەیامەكەدا داوا لەگشت لایەك دەكات، لەهەر جێگایەكو لەلای هەر كەسێك كارتی ساختەیان بەدیكرد، لەڕێگای ئۆفیسەكانیان، یان بریكارەكانو یاخود ژمارە تەلەفۆنی (066121) ئاگاداریان بكەنەوە.

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە