بێل گه‌یتس به هه‌ژاری ده‌ستی پێكرد و ئێستاش ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانه ئه‌مه و زۆرێك له وته‌كانی بیل گه‌یتس ڕۆژانه له هه‌واڵه‌كان و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گوێبیستی ده‌بین و ئه‌مڕۆش ڕۆژی له دایكبوونی ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی جیهانه بۆیه له شوێن خۆیه‌تی ڕۆژی له دایكبوونی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژیانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه بیری خه‌ڵك بهێنیته‌وه.
له ٢٨ ی ١٠ ی ١٩٥٥ له واشینگتۆن له وڵاتی ئه‌مریكا له دایكبووه و ناوی ڕه‌سمی ویلیا‌م هێنری گه‌یتسه له ساڵی ١٩٧٥ له‌گه‌ڵ ئالینی هاوڕێی كۆمپانیای مایكرۆسۆفتیان دۆزیه‌وه كه ئێستا به گه‌وره‌ترین كۆمپانیای سۆفتوێری كۆمپیوته‌ر داده‌نرێت .
له ساڵی ١٩٩٠ یه‌كه‌م ڤێرژنی ویندۆسی بڵاوكرده‌وه .
ژیانی هاوسه‌رگیری له ساڵی ١٩٩٢ له‌گه‌ڵ مێلیندا فرێنچ پێكهێناوه و خاوه‌نی سێ مندالن جێنیفێر و ڕۆڕی و فۆیبی .
ساماناكه‌ی ٨٩.٤$ ملیار دۆلاره و ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی سه‌ر زه‌ویه .
به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ مارك زۆكه‌ربێرگی خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له په‌ڕه‌ی كه‌سی خۆی له فه‌یسبووك پیرۆزبایی له گه‌یتس كرد و سووپاسی كرد و هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت كه چه‌ندین ساڵی دی له ته‌مه‌نی گه‌یتس درێژ بێت بۆ ئه‌وه‌ی جیهان بگۆڕێت .
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت