دوا بەدوای ئەمڕۆ لە گەڕانێك دا یارییەكی زۆر خۆشی جیلی ئاڵتوونیمان بە دی كرد كە زۆرێك لەوانەی پێشوو بە تەكنەلۆژیای كۆن كاریان كردووە دەزانن ئەم یارییە چۆنە و چ چێژێك دەبەخشێت بە بەكارهێنەر، هەرچەندە یارییەكی سادە و ساكارە بەڵام تا ئێستاش لە دڵی زۆربەماندا یارییەكی خۆشە و ئاواتە خوازین دەستمان بكەوێت.
ئەمڕۆ ئێمە ئەو یارییەمان بۆ هێناون بە بەلاش ڕاستەوخۆ لە كۆگای ئەپ ستۆر دەست دەكەوێت و هیچ ئەگەرێك نیە بۆ سڕینەوەی تاكوو بەرواری دانانی ئەم بابەتە، پەلە بكەن لە داگرتنی بۆ ئەوەی لە نێو ئەكاونتی ئەپڵ ئایدی ـیەكەتدا بمێنێتەوە.
ئەم بابەتە لە لاین هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە