هەندێک جار دوچاری هەندێک کێشە دەبین کە چارەسەرکردنیان و شێوازی چارەسەرکردنیان زۆرە و بەڵام دڵنیا نین لێیان یاخود متمانە پێکراو نین تاقی کردنەوەی ڕێگەکان چونکە لەدەست دانی داتا و زانیاری و وێنە و ڤیدیۆ یاخود ئامێرەکەمان یاخود بەشێکی ئامێرەکەمان یان هەر شتێکی تر کە دەکەوێتە بەر مەترسی شتێکی ناخۆشە و ئارەزووی ڕودانی ناکەین و بەدوای باشترین ڕیگا یاخود ڕێگایەک کە %١٠٠ دڵنیا بین لێی پاشان کاری پێدەکەین .
لەوانەیە زۆرێک لە ئێمە دوچاری نەچوونە ناو سیستەم و تێک چوونی کۆمپیوتەرەکەمان بووبین کە وا ئەکات بەشێک لە داتا و زانیارەکان بە تایبەت ئەو زانیاریانەی کە دەکەونە بەر ئەو پارتێشن (درایڤ) ە ی کە سیستەمەکەی تێدایە
( زۆر جار C ) بکەوێتە بەر مەترسی لەدەست دان و پێویستمان بە دابەزاندنی ویندۆز دەبێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەست دانی داتاکانمان . هەندێک جار نەک تەنها پارتێشنی C بەڵکو کۆمپیتەرەکەمان وای لێدێت کە ویندۆز دانابەزێنێت و پێویستی بە سڕینەوەی هەموو پارتێشنەکان و دوبارە دابەش کردنەوەیان هەیە .

چارەسەر چییە ؟

لێرەدا و لەم بابەتەدا سێ باشترین و سەرکەوتوو ترین ڕێگەتان پێ ئاشنا دەکەین و چیتر داتاکانت لەدەست مەدە :

ڕێگای یەکەم :

Repair کردنی ویندۆزەکە بە هەمان ویندۆزی کە لەسەریەتی جا لە ڕێگەی فلاش میمۆری یاخود لە ڕێگەی CD بێت .

6

بە هەمان شێوەی دابەزاندنی ویندۆز بەڵام لێرەدا  Repair Your Computer کلیک لێ بکە و پاشان لەگەڵ هەنگاوەکان بڕۆ بە هەمان شێوەی دابەزاندنی ویندۆزەکەیە و ئەو پارتێشنە دیاری دەکەین تێیدا کە ویندۆزەکەی لەسەرە و هەر کێشەیەک هەبێت چارەسەری دەکات و ویندۆزەکە دەکەوێتەوە کار بە بێ کێشە و بێ لەدەست دانی داتا و زانیاریەکانمان. ئەگەر کێشە لە ویندۆزەکە و فایلەکانی ویندۆزەکەدا بێت بەم ڕێگایە چارەسەر دەبێت.


ڕێگای دووەم :

ئەگەر ڕێگای یەکەم چارەسەری كێشەکەی نەکردین و کێشە لە فایلەکانی سیستەم دا نەبوو ، ئەم ڕێگایە بەکاردێنین و بێ کێشەیە و لەم ڕێگایەوە داتاکانمان کۆپی دەکەینە سەر فلاش میمۆری یاخود بیرگەیەکی دەرەکی (External Hard) ێک دواتر و لە دوای فۆرمات کردن و دابەزاندنی سیستەمی تازە داتا و زانیاریەکانمان دەگێڕینەوە ناو کۆمپیوتەرەکەمان . سەرەتا ئەم ڕێگایە بە بەکارهێنانی یەکێک لە سیستەمەکانی لینوکس دەبێت کە پێویستیان بە ئینستاڵ کردن نییە واتە راستەوخۆ کاردەکەن و بەکار دەهێنرێن وەک ( Kali Linux , BackTarck …… ) لە ڕاستیدا خۆی ئەمانە سیستەمی کارپێکردنن بەڵام ئێمە بۆ ئەم مەبەستە بەکاری دەهێنین و سوودی خۆمانی لێ وەردەگرین ، دەنا خۆی زۆر کاری تر و گرنگتری پێدەکرێت .

چۆن ئەو کارە بکەین ؟

سەرەتا سیستمەکە دابەزێنە و بووتی بکە لە سەر فلاشێک لە ڕێگەی هەر پرۆگرامێکی بووت کردن بێت دواتر فلاشەکە لە کۆمپوتەرەکەت بدە و ڕێستارت بکە و بەپێی جۆری کۆمپیوتەرەکەت بچۆرە سەر بووتی فلاشەکە پاشان دەبینین بەم شێوەیە سیستمەکە پێ دەبێت و ئامادەیە بۆ Install کردن بەڵام ئێمە پێویستمان بە Install  کردن نییە ( ئاگاداربە بە ئنستاڵ کردن هەموو داتاکانت لەدەست دەدەیت هیچ هەڵبژاردنێکی تر تاقی مەکەرەوە ) .  بە شێوەی ڕاستەوخۆ کار بی سیستمەکە دەکەین . بۆ ئەم مەبەستە هەڵبژاردنی یەکەم هەڵبژێرە وەک لە وێنەکەدا هەڵبژێردراوە :

110

دواتر بەم شێوەیە لە بەشی Places دا وەک هەر سیستەمێکی تر دەتوانین داتا و زایاریەکان بدۆزینەوە و ئاڵوگٶڕی پێ بکەین و کۆپی بکەینە سەر هەر فلاش میمۆری یان بیرگەی دەرەکیەک کە بمانەوێت و هەڵیبگرین .

5

بۆ بەدەست هێنانی سیستمی کالی لینوکس سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی بکە


ڕێگای سێیەم :

بێگومان لە تەکنەلۆژیادا رودانی هەموو شتێک چاوەڕوان کراوە و دەکرێت ئەو دو ڕێگەی سەرە کە باسمان کردووە کێشەت بۆ دروست بکات یاخود کار نەکەن یان هەر شتێکی تر ، لە ئەگەری کار نەکردنی و دوو ڕێگەی پێشوو پەنا دەبەینە بەر ڕێگایەکی تر و تۆزێک گرانتر ، پێویستی بە کاتێکی تۆزێک زیاتر هەیە بەڵام لە پێناو لەدەست نەدانی داتا و زایاریەکانمان هیچ شتێک گران نییە لامان زۆر جار , لە ڕێگای سێیەم دا کارەکە بەم شێوەیە دەکرێت هەڵدەستین بە دابەزاندنی ویندۆزێکی نوێ بە بێ سڕینەوە و فۆرمات کردنی پارتێشنەکە و بەم شێوەیە لە دوای هەڵبونەوەی کۆمپیتەرەکەمان بەم شێوەیە دەبینین لە پارتێشنی ویندۆزەکەدا فۆڵدەرەکانی ویندۆزە کۆنەکە دەبێتە Windows Old و گەر ئەم فۆڵدەرە بکەینەوە دەبینین هەموو ئەو داتا و زانیاریانەی لە پارتێشنەکەدابوون ماون و پارێزراون بەڵام تاکە خاڵی لاوازی ئەم ڕێگایە ئەوەیە کۆمپیوتەرەکەمان بە شێوەیەکی بەرچاو خاو دەکاتەوە و بێگومان پێویستە ویندۆزە کۆنەکە بسڕیتەوە ئەویش لە ڕێگەی دوبارە دابەزاندنەوەی ویندۆز بەڵام ئەم جارە پارتێشنەکە فۆرمات دەکەین و پاشان دایدەبەزێنین ویندۆزەکە ، پێش فۆرمات کردن کاتێک دوو ویندۆز لە کۆمپیوتەرەکەمان دا هەیە داتا و زانیاریەکان و هەرشتێک کە پێویستمانە هەڵی دەگری و کۆپی دەکەینە ناو پارتێشنێکی تر بۆ ئەوەی پارێزراو بن .

8


بەم شێوەیە لە دوای زانین و بەکارهێنانی ئەم 3 ڕێگایە چیتر لە لەدەست دانی داتا و زانیاریەکانت مەترسە کاتێک کۆمپیوتەرەکەت نەچووە ناو سیستم و کاری نەکرد سیستمەکەت .

تێبینی :

  • هەر سێ ڕێگاکە تاقی کراوەتەوە و بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کار دەکەن .
  • باشتر وایە لە دوای بەکار هێنانی ڕێگەی سێیەم و کۆپی کردنی داتاکانمان ، ویندۆزێکی نوێ دابەزێنین و پارتێشنەکە فۆرمات بکەین .

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

خوێندکاری زانکۆم لە بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی سلێمانی ، ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ تەکنەلۆژیا تێکەڵاویم هەیە و بە زۆرێک لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایل ئاشنام و شارەزایم هەیە ، ئامانجم تەنها خزمەت کردنە بە بواری تەکنەلۆژیا

Comments are closed.