لای فای ئەو تەکنەلۆژیایە سەرسامت دەکا

وەرچەرخانێکی نوێ لە تەکنەلۆژیای گەیاندن و جیهانی ئینتەرنێت بەگشتی .
وشەی لایفای کورتکراوەی (Light Fidelity) کە بە واتای کە بریتیە لە گواستنەوەی زانیاری بە شێوەی وایەرلێس هاوشێوەی وای فای بەڵام بە خێراییەکی ئێجگار زۆر.
بیرۆکەی لایفای لەلایەن پرۆفیسۆر هاراڵد هاس داهێنراوە .
لایفای بریتیە لە بواری گواستنەوەی بینراو بە پێچەوانەی وای فای کە ناتوانرێت ببینرێت بە چاو.تا ئێستا کە پەرەی پێدراوە و خێراییەکەی پێوانە کراوە ، بریتیە لە زیاتر لە سەد ئەوەندەی وایەرلێسی ئاسایی و لە ئێستادا دەتوانرێت بگاتە ٢٢٤ گێگابت لە هەرچرکەیەکدا !
لایفای لە رێگەی جۆرە گڵۆپێکی LED بڵاو دەکرێتەوە کە جیا لە رووناکرکردنەوە توانای گواستنەوەی داتا و زانیاری و ئینتەرنیتی دەبێت.
سودێکی باشی لایفای ئەوەیە کە سوودی هەیە بۆ ئەو شوینانەی هەستیارن بە شەپۆڵەکانی کارۆموگناتیسی وەک فڕۆکە و فڕۆکە خانەی سەربازی و نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی ئەتۆمی. چونکە لای فای شەپۆلی روناکی بەکاردەهێنێت ە وای فای شەپۆڵە رادیۆییەکان بەکاردێنێت.
وە لایفای توانای تێپەڕبوونی بە ناو دیوار نابێت و مەودای کەمترە ،ئەمەش زیاتر پارێزراو دەبێت لە هاککردن .
هەروەها نرخی بەکارهێنانی هەرزانتر دەبێت لە وای فای ، بەڵام تێچووی دامەزراندنی گرانە و ئەمەش لایەنێکی خراپی ئەو تەکنەلۆژیایەیە.
سەرەتای ساڵی ٢٠١٠ پڕۆفیسۆر هاراڵد لە زانکۆی ئیدێنبەرگ لە بەریتانیا بیرۆکەکەی داڕشت و لە ساڵی ٢٠١١ لە سیمیناری ساڵانەی تێد بیرۆکەکەی خستە روو ، دواتر چەند کۆمپانیایەک دەستیان کرد بە پەرەپێدانی بیرۆکەکە و دروست کردنی گڵۆپێکی تایبەتی و وەرگرێک بۆ ئەم مەبەستە.
لەساڵی ٢٠١٣ توانرا خێراییەکەی بگەنرێتە ١.٦ گێگابت لە چرکەیەکدا .
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ توانرا خێرایەیەکەی زیاد بکرێت بگەیەنرێتە ٥ گێگا بت لە چرکەیەکدا .
لە کۆتاییەکانی ٢٠١٤ خێرایەیەکەی گەیەنرایە ١٠ گێگابت لە چرکەیەکدا.
لە ئێستا دا گەیەنراوەتە ٢٢٤ گێگا بت لە چرکەیەکدا و بەبەردوام لە گەشەسەندن دایە.
لە ئێستا دا تەواوی کۆمپانیاکان هەوڵی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ دابین کردنی ئەم تەکنەلۆژیایە لە ئامێرەکانی داهاتویان.
هەرچەندە بابەتەکە هەڵگری کۆمەڵێک زانیاری زیاترە لە گشت بوارەکانی تەکنەلۆژی و پزیشکی و زانستی و ئابووری هتد بەڵام ئەوە بە کورتی کورتەیەک بوو لەسەر تەکنەلۆژیایەکە.

410d5f1f1325da3797d0200bc1b3738d_M

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

كۆمێنتێك بنووسە