بەکارهێنانی گووگڵ بۆ گەڕان و دۆزینەوەی شتەخواستراوەکان بووەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی زۆربەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت.

لەنێوان ئەو چەند ملیۆن و بلیۆن گەڕانەی رۆژانە لەنێو گووگڵدا ئەنجام دەدرێت، داواکاری خانمێکی بەساڵدا چووی تەمەن 86 ساڵان، وەک ” بە ئەدەبترین گەڕان” لەناو گۆگڵ ، هەژمار دەکرێ..!

خانمەکە وشەی ‘Please’ و ‘thank you’ ی لەکاتی گەڕانەکەیدا بەکارهێناوە و بەڕێزەوە داوای لەگووگڵ کردووە کە ژمارەیەکی ڕۆمانی بۆ وەربگێڕێتە سەر زمانی ئینگلیزی و نوسیوویەتی:
Please translate these roman numerals mcmxcviii thank you
search

‘بێن جۆن’ کە نەوەی ئەو خانمەیە ، دوای ئەوەی دەبینێ لاپتۆپی داپیرەی کراوەتەوە و ئەو نوسراوەی لەسەرە، وێنەیەکی لێ دەگرێت و بڵاوی دەکاتەوە لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر، کە تاوەکوو ساتی نوسینی ئەو بابەتە زیاتر لە 36 هەزار جار شەیر کراوە و زیاتر لە 51 هەزار جاریش لایکی بۆ کراوە
ئەمە جگە لەوەی ، وایکرد گووگڵ بە هەژماری تایبەت وەڵامی بداتەوە و بۆی نوسیووە:
خۆشەویسترین داپیرەی بێن. هیوادارین زۆرباش بیت. لەجیهانی بلیۆنان بەدوادا گەڕان، داواکاری و گەڕانی تۆ بزەی خستە سەرلێوی ئێمە. هەروەها وەلامەکەشی 1998 ە  . سوپاس
google

پۆستەکە ببینە لە twitter .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.