چۆنیەتی ئەنجامدانی گەڕانێکی باش و پڕ ئەنجام لە گۆگلدا
ئێمە وەک ستافی تێک ئای بە پێویستمان زانی لە زنجیرە ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆییدا باسێک لەسەر مەکینەی گەڕانی گۆگل ئامادە بکەین کە یەکێکە لە زەبەلاحترین مەکینەکانی گەران (Search Engine) لە ژیانی ئەمڕۆماندا.
بێگومان زۆربەمان گۆگلمان بەکار هێناوە بۆ هەر مەبەستێک بێ و گرینگە بڵێین کە زۆربەی هەرە زۆری کۆمپانیا و بگرە خوێندکاران و ماڵپەڕە بەناوبانگەکان سوودێکی زۆر لە گۆگل وەردەگرن بۆ کارەکانیان و ئەتوانین بڵێین کە ئەگەر بۆ چەند خولەکێکیش بێ گۆگل لە کار بکەوێ ئەوا زۆربەی هەرە زۆری کۆمپانیاکانی بواری بازرگانی داهاتی هەنۆکەییان بە شێیوەیەکی بەرچاو کەم ئەکا و زەرەریان پێ ئەگا.
و بێگومان ئێمەش وەک قوتابی زانکۆ یاخوچچود پەیمانگا یاخوود قوتابخانە یان هەر بوارێکی تر بێ سوودێکی یەکجار زۆر لە گۆگل وەردەگرین و بەشێوەیەکی بەرچاو خوێندنی سەردەم لە %50 ی لەسەر گۆگل وەرستاوە کە سەرچاوەی زانیاری زۆر بەهێز و زەبەلاحی هەیە ، بێگومان زۆرێکمان لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەدوای کەسێک یان بابەتێک یان شتێکدا گەڕابین له گۆگلدا بەڵام لەوانەیە ئەو ئەنجامە چاوەڕوەنکراوەمان بەدەست نەهێنابێ کە بۆی گەڕاوین! بێگومان ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە!!!
لەبەر ئەوەی کە گۆگلیش وەک تۆڕەکانی تر چەندان تایبەتمەندی مەزنی لەخۆ گرتووە بەڵکو تەنیا بریتی نییە لە مەکینەیەکی بچووکی گەڕان ، وە ئەتوانم بڵێم کە ئەو بۆکسە بچووکەی گۆگل کە ئێوە ئەیبینن تەنیا بریتی نییە لە بۆکسێکی هەڵگری وشە بەڵکو لە پشت خۆیەوە چەندان نهێنی گەورە و نەزانراو هەن کە یارمەتیمان ئەدا بۆ ئەوەی کە باشترین گەڕانمان هەبێ و ئەوەی کە ئەمانەوێ بەدەستی بێنین =)

هەر بۆیەش ئێمە وەک ستافی تێک ئای بە پێویستمان زانی کە بابەتێک لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی گەڕانێکی باش ئامادە بکەین و بۆ ئەوەی لەمەوبەدوا ئەو شتەی کە ئەمانەوێ بەدوایدا بگەڕێین زووتر بیدۆزینەوە و کاتی خۆمان بە فیڕۆ نەدەین.
فەرموون بینەری ڕاپۆرتەکە بن


احسان فەرامەرز – تێک ئای

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.