لە نوێترین هەواڵدا، کۆمپانیای فەیسبووکی خاوەنی ئینستاگرام رایگەیاندوە لە ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەن کە خزمەتگوزاری وەرگێڕان بۆ ئەژمارەکانی ئینستاگرام زیاد بکەن و کار ئاسانی زیاتر بکەن بۆ خەڵکان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهانەوە.
خزمەتگوزاریەکە بریتی دەبێت لە زیاد کردنی دووگمەی وەرگێڕان بۆ نوسینەکان و کۆمێنتەکان و بەشی دەربارەی ئەژمارەکان.

ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە ئێستا دا گەیشتۆتە زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر لەسەرتاسەری جیهان.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.