زۆربەمان ئامێرەکانی حاسیبەمان بەکارهێناوە، بەدڵنیاییشەوە تێبینی ئەوەمان کردوو کە دوو دووگمەی سڕینەوە هەن کە لەسەریان نوسراوە (C) و (CE)، بەڵام زۆرێکمان لەوانەیە نەمانزانیبێت جیاوازی ئەو دووانە چییە، نەمانزانیبێت ئەو دووگمانە بە مەبەستی جیاواز دانراون و تەنها یەک فەرمان ئەنجام نادەن.

لەگەڵ ئەوەی هەریەک لە دوگمەکانی (C) و (CE) فەرمانی سڕینەوەیان هەیە، بەڵام دوگمەی (CE) هەڵدەستێت بە سڕینەوەی کۆتاهەمین زانیاری کە پێتداوە، یاخود کۆتا ژمارەی کە نوسیووتە، بەڵام دووگمەی (C) هەڵدەستێت بە سڕینەوەی سەرجەم زانیارەکان و سفر کردنەوەی هاوکێشە ژمارەییەکە.

دوگمەی (CE) کورتکراوەی “Clear entry”یە بە مانای سڕینەوەی زانیاری داخڵکراو، بەڵام (c) بە مانای “Clear” دێت واتە سڕینەوەی گشتی.

بۆ نمونە ئەگەر 25 + 3 داخڵ کرد ، ئەگەر پەنجە بە دوگمەی (CE) بنێین، ئەوا ژمارە (3) دەسڕێتەوە بەڵام دووگمەی (c) هەمووی دەسڕێتەوە.

وەرگێڕانی : محەمەد نەجمەدین

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.