لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی داونلۆد کردن و ئینستۆل کردنی نوێترین وەشانی بڕاوسەری تۆڕ ئەکەین لەسەر کاڵی لینۆکس
سەرەتا با زانین بڕاوسەری تۆڕ چییە؟! براوسەری تۆڕ بریتییە لە وێبگەراێکی وەک گۆگل کڕۆم و ئۆپێرا و سەفاری و فایەرفۆکس و هتد … بەلام بە تەواوەتی جیاوازە لە وێبگەرەکانی تر و بە پلەی یەکەم دێت لە بواری پاراستنی زانیارییەکانت و یەکێکە لە نایابترین پرۆژەکانی ڕێکخراوی (تۆڕ)
پڕۆژه‌ى تۆڕ ڕێكخراوێكى قازانج نه‌ویستى ئه‌مریكیه و له‌لایه‌ن گروپێكى خۆبه‌خشیه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و ئامانجیان پاراستن و په‌ره‌پێدانى ئاسایشى ئینته‌رنێته به‌شێوه‌یه‌ك كه ناتواندرێت چاودێرى به‌سه‌ر ئهندامیانیهوه بكرێت له‌لایه‌ن ده‌زگا سیخوریهكانیهوه .
ساڵی پار نوسینگه‌ى لیكۆڵینه‌وه و هه‌واڵگرى ئێف بی ئاى(FBI) بڕی یه‌ك ملیار دۆلاریان خسته به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رانى پڕۆژه‌ى تۆڕ به مه‌به‌ستى داخستنى وێبگه‌ر و پڕۆژه‌كه‌یان به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه .
زۆرینه‌ى ڕۆژنامه‌نوسه به‌ناوبانگه‌كان ، داتا و زانیاریه نهێنیه‌كان له ڕێگاى پڕۆژه‌ى (تۆڕ)ه‌وه ئاڵوگۆر ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى هچ مه‌ترسیه‌كیان نه‌بێت له چاودێرى كردنى حكومه‌ت به‌سه‌ریانه‌وه ….
ته‌نها له سالى ٢٠١٦ ،زیاتر له ١٤٨٠ كه‌س له‌لایه‌ن ئێف بی ئایه‌وه لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه به هۆكارى ئه‌وه‌ى بۆچى سه‌ردانى داڕك نێتیان كردوه .
پڕۆژه‌ى تۆڕ كه‌ى دامه‌زرا ؟
به‌فه‌رمى له به‌روارى ٢٠-٩-٢٠٠٢ پڕۆژه‌ى تۆڕ كرایه‌وه و له‌لایه‌ن ٧ كه‌سه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كریت .
بۆیە وەک مالپەڕی تێک ئای گرنگی بەم وێبگەڕە ئەدەین و بە پێویستمان زانی کە لەم بابەتەدا چۆنیەتی دامەزراندنی وێبگەرەکە لەسەر کاڵی لینۆکس بە شیوەیەکی ئاسایی بخەینە ڕوو.
سەرەتا بۆ دابەزاندنی وێبگەڕەکە کلیک بکەن.
فەرموون بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن.
بۆ دامەزراندنی وێبگەڕی تۆڕ بۆ سیستمی ویندۆس خوێنەری ئەم بابەتەی خوارەوە بن.