ڕێدڕۆم ژوورە ترسناک و خوێناویەکەی دارک نێت
دارک نێت ئەو شوێنە ترسناک و خوێناویەی کە جیهانی تۆقاندووە گەر باسی دارک نێت و ماڵپەڕە پەیوەندی دارەکانی دارک نێت بکەین بە یەک بابەت و دوو بابەت تەواو نابێ و لە بابەتی پێشووتر باسمان لەو کەسانە کرد کە ئەچنە ناو دارک نێتەوە ئایا چیان بەسەر دێت؟ بەڵام لەم بابەتەدا باس لە دیووە ترسناک و خوێناوییەکەی دارک نێت ئەکەین کە بە Reed Room (ژوورە سورەکە) ناسراوە .!
ڕێد ڕوۆم چییە؟ چی لە ناو ڕێد ڕۆم چ ئەگوزەرێ؟
ڕێد ڕۆم ماڵپەڕێکی پەیوەندی دارە بە دارک نێتەوە کە کاری ئەم ماڵپەڕە تەنیا کوشتن و ئەشکەنجەدانی مرۆڤەکانە.
چۆن ئەتوانی بڕۆینە ناو ماڵپەڕی ڕێد ڕۆم؟
بێگومان کارێکی زۆر قورسە لە بابەتی پێشوتڕ باسمان لە پڕۆژەی تۆڕ کرد کە بەڕێوەبەرایەتی 14 پڕۆژە ئەکات و وتمان دارک نێت یەکێکە لەم 14 پڕۆژەیە و ئێستا باس لە دووەمین پڕۆژەی تۆڕ ئەکەین کە بریتییە لە ماڵپەڕی ڕێد ڕۆم کە کاری ئەم ماڵپەڕە ڕفاندن و کوشتن و ئەشکەنجەدانی مرۆڤەکانە بە دڵی ئەندامەکانی ماڵپەڕەکەی واتە بە شێوەی پەخشی ڕاستەوخۆ کەسێک دێنن و ئەو ئەندامانەی کە لەوێ خۆیان تۆماڕ کردوە پێی ئەڵێن کە بە چ شێوەیەک ئازار و ئەشکەنجەی کەسەکە بدەن و ئەوانیش گوێڕایەڵی ئەندامانی ماڵپەڕەکەیان ئەکەن و بەم شێوەیە و هەر ئەندامەو شتێک ئەڵێ و ئەوانیش جێبەجێی ئەکەن بەبێ سانسۆر و فۆتۆشۆپ کردنی ڤیدیۆکانیان و کارکردنیان تەنیا بە ڕۆژ یان بەشەو نییە بەڵکو 24 کاتژمێر ماڵپەڕی ڕێد ڕۆم پەخشی ڕاستەوخۆی هەیە و هەموو سعاتێ 1 کەس دێنن و ئەشکەنجەێ ئەدەن تا کەسەکە ئەمرێت و کە مرد ئەوا کەسێکی تر لە شووێنی دائەنرێتەوە و دووبارە دەست بە ئەشکەنجەدانی ئەکەن !
ئەندام و بینەرەکانی ماڵپەڕی ڕێد ڕۆم لە کام ڕەگەزن؟
بێگومان ئەندامانی ئەم ماڵپەڕە لە کچ و کوڕ پێک دێن بەڵام زۆرترین بینەر و ئەندامی ئەم ماڵپەڕە لە ڕەگەزی نێرینەیین و زۆرترین ئەو کەسانەی کە لە پەخشەکە ئەشکەنجە ئەدرێن نێرینەن چونکە ڕەگەزی نێرینە لەوانەیە بتوانێ نیوی کاتژمێر(30 خولەک) زیاتر بەرگەی ئەشکەنجە قورسەکانیان بگرێ بەڵام مێیینەیەکان ناتوانن زیاتر لە 15 خولەک لە ژیاندا بمێننەوە و هیچ کەسێک ناتوانێ بەرگەی ئەشکەنجەکانیان بگرێت و نەمرێت!!
جۆری ئامێرەکانی ئەشکەنجەدانی ماڵپەڕی ڕێد ڕۆم چین و چەند ئامێرن؟
لە ماڵپەڕی ڕێد ڕۆم 40 جۆر ئامێری ئەشکەنجەدان هەیە کە هەر یەک لە ئامێرەکان ئەشکەنجەیەکی زۆر قورسیان هەیە و زۆرترین جۆری ئامێرەکانیان دەستین واتە کارەبایی نین .
ئەشکەنجەکەیان بەم جۆرەیە
کەسێک لە ئەندامان و بینەرانی ماڵپەڕی ڕێد ڕۆم ئەڵێ بەم ئامێرە و بەم شێوەیە ئەشکەنجەی ئەم کەسە بدەن و ئەو کەسەی ئەشکەنجەکە ئەنجام ئەدا ڕاستەوخۆ بەو شێوەی کە ئەندامەکان ئەیڵێن ئەشکەنجەیان ئەدەن.
ئەشکەنجەدانەکە چۆن ئەبێ؟
ئەشکەنجەکە بە ئامێرە کارەبایەکان و ئامێرە دەستییەکان ئەنجام ئەدرێن و هەندێ جار ئەشکەنجەکە بە ئامێرە ئاساییەکانی کاری ڕۆژانەی مرۆڤ وەک مشار و چەقۆ و دڕێڵی کارەبیی و ئەوانی ترەوە ئەنجام ئەدرێ و هەر لە ژووری ئەشکەنجەدانی ڕێد ڕۆم ئامێری کارەبایی هەیە کە توانای کونکردنی پێستی تیمساحیشی هەیە و ئەگەر ئەندامانی ماڵپەڕ یان بینەرانی ماڵپەڕ داوا بکات کە کەسەکە لە ناوەندەوە کەرت بکرێ ئەوا ئەم ماڵپەڕە ئامێری تایبەت بەم کارەیان هەیە کە توانای کەرتکردنی ئەسپێکی هەیە بە ئاسانترین شێوە و ئەشکەنجەکان هەموویان بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئەنجام ئەدرێن واتە کەسەکان بێ هۆش ناکرێن.
ماڵپەڕی ڕێد ڕۆم چەند جۆر ئەندامی هەیە؟ ئایا ئەندامەکان بۆ بینینی پەخشەکە پارە ئەبەخشن؟
ئەگەر پارە ئەبەخشن ئایا چ جۆرێکە؟
ماڵپەڕی ڕێد ڕۆم 3 جۆر ئەندامی هەیە کە جۆری یەکەمیان ئەندامی VIP ین واتە ئەو ئەندامانە زیاترین پارە ئەبەخشن بۆ بینینی پەخشەکە و ئەم ئەندامانە بۆیە بە VIP ناسراون چونکە هەر کاتێک بیانەوێ ئەتوانن سەردانی ماڵپەڕ بکەن و بینەری پەخشە ڕاستەوخۆیەکان بن و زیاترین بڕیار لە لایەن ئەم ئەندامانەوە دەرئەکرێ و بە زووترین کاتیش بڕیارەکانیان جێبەجێ ئەکرێ جونکە بۆ بینینی ڤیدیۆکانیان زۆرترین پارەیان بەخشیوە !!
جۆری دووەمیان کە بە پلەی دووەم دێن لەم ماڵپەڕە ئەوانیش هەر وەک جۆری یەکەم VIP پارەیەکی یەکجار زۆر ئەبەخشن بۆ ئەوەی بتوانن بۆ یەک هەفتە بینەری لایڤەکانی ماڵپەڕی ڕێد ڕۆم بن بەڵام بڕی ئەم پارەیەی کە ئەوان ئەیدەن کەمترە لە بڕی ئەو پارەیەی کە جۆری یەکەم VIP یەکان پێشکەشی ماڵپەڕ ئەکەن!!
جۆری سێیەم ، ئەم جۆرە ئەندامانە بڕێکی زۆر کەم پارە ئەبەخشن واتە ئەندامی هەمیشەیی نین و تەنیا ئەو کاتەی بیانەوێ سەردانی ماڵپەڕ ئەکەن و پارە ئەبەخشن و بینەری لایڤەکان ئەبن بۆ کاتێکی دیاری کراو!!
جۆری پارەی ئەم ماڵپەڕەش هەروەک ماڵپەڕی دارک نێت ئەبێت واتە مامەڵەکانیان بە (بیت کوین) ئەنجام ئەدرێن چونکە بیت کوین موڵکی هیچ دوڵەتێک نییە و کەس ناتوانێ دەست بەسەر ئەم جۆرە پارەیە بگرێت و دەستکاری بکا و یان ڕێگە بگرێت لە مامەڵەکردن بەم پارەیە !!
بیت کوین: پارهیهكى ئۆنلاینه و سهر به هیچ ووڵاتێك و هیچ بانكێكى ناوهندی نیه ،لهلایهن نهناسراوێكهوه به ناوى ساتۆشى ناكامۆتۆ ( Satoshi Nakamoto)وه له بهروارى ١٣ئۆكتۆبهرى ٢٠٠٨ بڵاوكرایهوه ، ههر بیت كۆینێك بههاكهى ٥٧٩ یۆرۆیه.
ئێستا باسی ئەوە ئەکەین کە چۆن ئەتوانی خۆت تۆمار بکەیت؟!
خۆتۆمارکردن لە ماڵپەڕی Reed Room بە کۆدی نهێنی و پارێزراو ئەبێت و هەر کۆدێکی بەکارهێنەر ئاشکرا ببێت ئەوا لەلایەن ماڵپەڕی ڕێد ڕۆمەوە سزا ئەدرێ و لەوانەیە ئەندامەکان بڕفێنن و لە پەخشی ڕاستەوخۆ ئەشکەنجەیان بدەن.!
تا ئێستا هیچ کەسێک نەیتوانیوە بگاتە تەواوی زانیاریەکان و بڵاویان بکاتەوە و ئەتوانین بڵێین کە ئەوەی ئێمە باسمان کرد تەنیا %10 ی ڕێد ڕۆم بوو چونکە ماڵپەڕەکە خاوەنی هەزاران و ملیونان کاری بێ مۆڵەت و قێزەونە کە هەرگیز هیچ کەسێک و هیچ ماڵپەڕێک ناتوانی باسی بکا و بیانژمێرێ.
شایەنی باسە گروپی ماڵپەڕی ڕێد ڕۆم نزیکەی 10 ساڵە لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەکرێ و پۆلیس و دەستگای هەواڵگیری FBI ی ئەمریکی بە دواداچوون بۆ ئەم گروپە چەتەیە ئەکەن بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە بیاندۆزنەوە و دەستگیریان بکەن و کەیسەکەیان تا ئێستا بەردەوامە و دا نەخراوە بەڵام تا ئێستا تەنانەت پۆڵیس نەیتوانیوە 1 کەسی بچوکیش دەستگیر بکا لەم گروپە چەتەیە چوونکە ئەو کەسانەی لەناو ڕێد ڕۆمدا کار ئەکەن کەسانی زۆر زیرەکن و لەدوای ئەنجامدانی کارەکانیان تەنها یەک بەڵگەی بچووکیش لە دوای خۆیان بەجێ ناهێڵن!!