ئەپی واتس ئاپ تایبەتمەندی سڕینەوەی نامەی بۆ هەردوو بەکارهێنەر زیاد کرد و ڕێگری لە نامە ئابروبەرەکان و هەڵەکان دەگرێت .
وەبەرهێنەرانی واتس ئاپ بەشێوەیەک تایبەت مەندیەکەیان زیادکردووە کەسەکە تەنها ماوەی ٧ خولەک لە ناردنی نامەکە دەتوانن بیسڕنەوە و نامەکە لەهەردوو لا نامێنێت .
تایبەتمەندیە نوێیەکە لەماوەیەی کە نامەکەمان ناردووە دەتوانرێت ببینرێت و ئەگەر لە ٧ خولەک تێپەڕ بکات ناتوانین بەهیچ شێوەیەک بیسڕینەوە.
چاوەڕواندەکرێت لەماوەی داهاتوودا بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن و ئەندرۆید بەردەست بێت..