لە تاقیگەكانی لێكۆلینەوەی زانستی (فی ئای یو) لە ویلایەتی فلۆریدا ی ئەمریكا , رۆبۆتیكی نوی و جیاواز لە رۆبۆتەكانی تر دروست كراوە بە ناوی پۆلیس بۆت كە بە واتای رۆبۆتی پۆلیس دیت .
هەرچەندە لە ئیستادا تەنها یەك دانە لەم رۆبۆتە بەرهەم هاتووە و بڕی 500 دۆلاری تی چوە, ئەم رۆبۆتە لە ئیستادا لە تاقیگەكە تاقی كردنەوەی زیاتری لەسەر دەكریت و هەول دەدری وای لێ بكرێت كە پیشكەوتوتر كارەكان ئەنجام بدات بكات.
رۆبۆتی پۆلیس بۆت لە توانای دایە كارەكانی هاوشیوەی پۆلیس ئەنجام بدات و ئەم رۆبۆۆتە دەتوانیت لاسایی رەفتارەكانت بكاتەوە, واتە دەتوانری لەسەر شەقامەكان یارمەتی پۆلیسی هاتوچوش بدات و ئاماژەكان دوبارە بكاتەوە , كۆنترۆل كردنی ئەم رۆبۆتە لە ریگەی بازنی دەستی تایبەت بە رۆبۆتەكەوە دەبی, بەلام لە داهاتوو سیستەمیكی بۆ دادەنری بێ ئەوەی ئاماژەكانی پێ بلێَیت خۆی كارەكان ئەنجام بدات .
بەرگی دەرەوەی رۆبۆتەكە لە ئەلەمنیۆم دروسست كراوە , جگە لەوەی چەند چینیكی تەنكی تر كانزای لە بنەوە بۆ دانراوە,وە لە ناوەوەی دوو بستۆكی بۆ دانراوە تاوەكو ئاگاداری شۆفیر بكاتەوە لە كاتی سەرپێچی .
دەربارەی ڕۆبۆتی پۆلیس بۆت ,مانكگای پرابەكار بەڕێوبەری تاقیگەكانی فی ئای یو دەڵێ : بیر بكەرەوە كە تۆ لە كاتی شۆفیریداتی و لەسەر شەقامەكان رۆبۆتەكان لە جیاتی مرۆڤ كاری پۆلیسی دەدەن , ئەمە وا دەكات كە پۆلیسەكان كەمتر ماندوو ببن .
هەروەها دەلێت : ئیمە هەوڵ دەدەین كە رۆبۆتەكە بە تەواوی راهینان بكات و دلنیابینەوە كە هیچ گرفتیكی نییە پاشان چەند دانەیەكی تری لی درووست دەكەین و دەینیرێت بۆ شەقامەكانی شار.